تایوان دوو شارەزای پزیشكی ئاژەڵانی چینی بانگهێشتی تایوان كرد بە مەبەستی چارەسەركرنی ورچی توان توان كە تووشی گرێیەکی گەورەی مێشك بووە.
رۆژی سێشەممە 1-11-2022، دوو شارەزای پزیشكی ئاژەڵان لە چینەووە هاتن بۆ تایوان بەمەبەستی چارەسەركردنی ورچێكی باخچەی ئاژەڵانی تایپێ، هەردوو شارەزاكە بۆیان دەركەوت كە ورچە پانداكە بە ناوی توان توان تووشی گرێیەکی گەورە بووە لە مێشكیدا و پێویستی بە چارەسەر هەیە.
چیرۆكی ئەم ورچە لەگەڵ ورچەكەی برادەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2008 كە چین دوو ورچ لە جۆری پاندا بە ناوی (توان توان، یوان یوان)ی برادەری پێشكەش بە تایوان كرد بەمەبەستی ئاشتەوایی و نزیكبوونەوەی هەردوو وڵات لەیەكتر، بەڵام ئێستا یوان بوان بەتەنهایە چونكە توان توان لە چارەسەر وەرگرتندایە.
بێگومان چین خاوەنی 1800 ورچی پاندایە لە جەنگەڵەكانیدا، هەربۆیە بەمەبەستی ئاشتەوایی چین ورچی پاندا دەبەخشێت بەو وڵاتەی كە بیەوێت پەیوەندی لەگەڵ نزیك بكاتەوە یاخود نیازی ئاشتی بنوێنێت.
دیانا ئەحمد