هەفتەی ئایندە مۆندیالە

10:43 - 2022-11-14
وەرزش
329 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی یەكشەممەی هەفتەی ئایندە 20/11/2022، مۆندیالی قەتەر دەستپێدەكات، ئەم مۆندیالە 22 – مین مۆندیالە بەڕێوە دەچێت، یەكەمین مۆندیالیشە لەم وادەیە و لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2022 و كۆتایی ساڵدا رێكدەخرێت، لە كاتێكدایە سەرجەم خولەكانی تۆپی پێی وڵاتانی دنیا بەگشتی و بەتایبەتی خولەكانی تۆپی پێی ئەوروپا لە گەرمەی بەڕێوەچونیاندان.
ئەم وادەیە لەلایەن یەكێتیی تۆپی پێی جیهانەوە بۆ یەكەمین جارە رێگەی پێدەدرێت و  رەچاوی کەش و هەوای وڵاتی رێكخەر كە قەتەرە دەكرێت،، هەمیشە مۆندیالەكان لە مانگی حوزەیرانی هەموو ساڵێكدا رێكخراوە، بەڵام ئەم مۆندیالە لەبەر ئەوەی قەتەر بوو بە براوەی وڵاتی رێكخەر، كەش و هەوای ئەم وڵاتەش لە مانگی حوزەیران و تەموزدا زۆر گەرمە و زۆر سەخت دەبێت یارییەكانی مۆندیالی تیادا بەڕێوە ببرێت، دواجار یارییەكان خرایە ئەم وەرزە.
هەر سەبارەت بەم مۆندیالە، پاش ئەوەی براوەی وڵاتی رێكخەر ئاشكرا كرا كە قەتەر بوو، ناڕەزایەتییەكی زۆر سەری هەڵدا، ناڕەزایەتییەكان لە لایەن ئەو وڵاتانەوە بوو كە فایلی رێكخستنیان پێشكەش كردبوو، بەتایبەتی ژاپۆن و كۆریای باشوور و ئەمریكا و ئوستورالیا كە ئەمان لەگەڵ قەتەر لە پێشبڕكێدا بوون بۆ رێكخستنی ئەم مۆندیالە، پاش ئەوەی وڵاتی رێكخەر ئاشكرا كرا، هەموو لایەك لەسەر ئەوە رێككەوتن كە قەتەر ئەم مۆندیالەی بە پارە كڕیوە و بەرتیلێكی زۆری داوە تا وڵاتەكەی ببێتە براوەی وڵاتی رێكخەری مۆندیالی ساڵی 2022.
دواجار قەتەر گرەوەكەی بردەوە، رۆژی یەكشەممەی ئایندە مۆندیال دەستپێدەكات:

*مۆندیالی قەتەر 2022.
*رۆژی دەستپێك: 20/11/2022.
*یاریی دەستپێك: قەتەر × ئۆكوادۆر.
*رۆژی كۆتایی مۆندیال: 18/12/2022.
*22 - یەمین مۆندیالە رێكدەخرێت.
*وڵاتانی بەشدار:32 وڵات، بەسەر 8 گروپدا دابەشكراون.
*یاریگاكانی ئەم مۆندیالە 8 یاریگان:
-لۆسێل ستایدۆم.
-ئەلبەیت ستادیۆم.
-خەلیفە ئەلدوەلی ستادیۆم.
-ئەحمەد بن عەلی ستادیۆم.
- 974 ستادیۆم.
-ئەلسومامە ستادیۆم.
-ئەلجەنوب ستادیۆم.
-مەدینە ئەلتەعلیمییە ستادیۆم.

#دووتوێ

بابەتە پەیوەندیدارەکان