بەخێرایی هەڵوەستەیەک لەسەر پێکهاتەی ئەرجەنتین

10:57 - 2022-11-14
وەرزش
403 جار خوێندراوەتەوە

ئاکۆ عارف

لیستی ناوی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ یارییەکانی مۆندیالی قەتەر راگەیاندرا، بەڵام بە رۆژێک بەر لە راگەیاندنی لیستەکە، تانگۆییەکان بە هەواڵێکی  ناخۆش خەم داگیرتن، ئەویش پێکانی لۆسیلسۆی یاریزانی ھێڵی ناوەندی تیپەکەیە کە وەک ئەوەی تا ئەم ساتە دەوترێت ناتوانێت بەشداریی مۆندیال بکات، ئەمەش ناهاوسەنگییەک لەپێکهاتەکەدا درووست دەکات، ئەگەرچی تانگۆ ئێستا تیپێکی زۆر تۆکمەیە، بەڵام نەبوونی ئەم یاریزانە رەنگە کاریگەریی خۆی هەبێت.
مارتینێزی گۆڵچی تیپ لە لووتکەدایە، ساڵانێکە  ئەرجەنتین گۆڵچی بەھێزی نییە ئەمجارە بەبونی مارتینێز، ئەرجەنتین کەم و کوڕی نابێت، لەمەش گرنگتر ئەوەیە لەبەردەم مارتینێزی  گۆڵچیدا  بەرگریکاری زۆر بەھێز هەن، رۆمیرۆ و تاگلفیکۆ و ئۆتامێندی و تاد... بەربەستی پۆڵاینن، بەڵام رەنگە ئەم ھێڵە دووچاری گرفت ببێت ئەگەر ئەکۆنیا سەرەکی و  لەھێڵی بەرگریدابێت.
بەهەموو ئەگەرێک ئەرجەنتین 4-3-3 یارییدەکات، بەپێی ئەزمونییش پارادیس و دی پاوڵ سەرەکی دەبن و ھەردووکیشیان لێهاتوون و شایانی پێکهاتەی سەرەکین، بەڵام ئەوەی دیار نییە شوێنی لوسێلسۆیە، وەک  پێشبینی دەکرێت دیماریا ئەرکی ھێرشبردنی پێدەسپێدرێت کە بەندە وای بۆ دەچم ماک ئەلیستەر جێگای بگرێتەوە، بەبۆچونی من ئەلڤارێزی یاریزانی مان سیتی لەشوێنی دیماریا سەرەکی بێت  باشترە، کەواتە  سکالۆنی و دەستەی راھێنەری تیپ  لەبونی یاریزانی تردا شوێنگرەوەی لوسێلسۆ دیاری دەکەن.
وەک دەردەکەوێت ھێڵی ھێرشبردنیش ئەفسانە مێسی و  لاوتارۆ مارتینێز و دیماریا دەبن، ئەم سیانەش لەیەک تێدەگەن  و مێسی- ش خاڵی یەکلاکەرەوەیە.
بۆ یارییەکانی ئەرجەنتین لەم مۆندیالەدا مێسی وەک ھێرشبەر و  گۆڵکەر بە رێژەیەکی زۆر ئەرکە قورسەکەی ئامادە بوونی لە ھێڵی  ناوەندا لە کۆڵ دەبێتەوە و  بوونی ستارێکی زۆر  لە ناوەندا  هەم کاری مێسی  ئاسان دەکات  هەم یاریگا کۆنتڕۆڵدەکات و تیپەکانی تریش لەئاستیاندا چۆک دادەن.
ئەگەر سەیری ناوەکان بکەینەوە، ئەو یاریزانە باشانەی ئەرجەنتین  لە ھێڵی  ناوەند و بەرگریدا کە هەن، دەتوانین بڵێین بەپشت بەستن بەو یاریزانانە، لیۆنێل مێسی  خۆی بەتەنها لە ھێرشبردندا بەسە.
گەر سەرنج بدەین لە یاریزانە یەدەگەکانیش  لە لووتکەی ھێز و  تواناو لێهاتویدان و بوونی  دیبالا و فۆیس و یاریزان گەلێکی تر ئومێد بەخشە بە ئەنجام و بردنەوە و سەرکەوتنی گەورەی ئەرجەنتین .
دوای ئەم سەرنجدانە، دەبێت بڵێم وەک هەموان دەڵێن ئەمجارە ئەرجەنتینییەکان بە رۆح دەجەنگن و یەک گیانن لەچەند چەستەیەکدا کە لەیەک کاتدا  بردنەوەی جامی جیهانیان بۆ مێسی و ئەرجەنتین دەوێت.

#دووتوێ

بابەتە پەیوەندیدارەکان