ئامادەكارییەكان بۆ دیداری یەكێتی

11:00 - 2022-04-09
دووتوێ
724 جار خوێندراوەتەوە

ئامادەكارییەكان بۆ سازدانی دیداری یەكێتی لە مانگی ئایاردا بەردەوامە و ئێستا ئۆرگانەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەڤەری راپەڕین سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ سازكردنی كۆنفرانسی ئامادەكاری لەو دەڤەرەی كوردستاندا.
لەو بارەیەوە، ئەحمەد زرار، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 24ی راپەڕین، تایبەت بە گرنگی و بایەخی دیداری یەکێتی و خۆسازدانی کادر و هەڤاڵانی سنوورەکە وتی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حزبێکی نوێخوازە و باوەڕی بەنوێبوونەوە هەیە، ئەمەش لە تێکڕای سێکتەرەکان و لە هەموو پەیڕەو و بەرنامەکانیدا رەنگیداوەتەوە، لەم تێڕوانینەوە بڕیار لەسەر بەستنی دیداری یەکێتی دراوە.
وتیشی، وەک مەڵبەندی راپەڕینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئەو مەبەستە لە هەوڵی خۆسازدان و ئامادەکاریداین کە وابڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆنفرانسی ئامادەکاریی و قۆناغە سەرەتاییەکانی دیدار لەم سنوورەشدا بەڕێوەبچن، مەڵبەندیش پێشوەختە ئامادەکاریی کردووە و هێڵە گشتییەکانی دیدارەکەمان باس کردووە و روونکراونەتەوە.
ئاماژەشی کرد، جیا لە هەڤاڵانی یەکێتی، هەوڵمانداوە خەڵکانی دڵسۆز، ئەوانەی لە دەرەوەی ئۆرگانەکانی یەکێتین و خاوەنی بۆچوون و دیدی پێشکەوتووخوازن، بەشدار و هەماهەنگبن لەگەڵ کادران و بەشێکبن لە نوێبوونەوەی یەکێتی، چونکە دواجار ئەم هەنگاوە دەبێتە مایەی خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. دیدی یەکێتی ئێستا روونە و لە ژێر رێنماییەکانی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانیدایە، ئەو پەیامەی کە دەڵێت «کەسوکاری شەهیدان و گەنجان و خوێندکاران و ژنان و توێژەکانی دیکە، هێزی مرۆیی گەورەن و پشتییان پێدەبەستین»، یەکێتی لەم سۆنگەیەوە بۆ دیدارە چاوەڕوانکراوەکەی بانگی تێکڕای چین و توێژەکانی کۆمەڵگە کردووە، کە بەشداربن لە نوێبوونەی یەکێتیدا، مامۆستایانی زانکۆ، هونەرمەندان، وەرزشوانان، نووسەران، خەڵکی رۆشنبیر و دڵسۆز داوایان لێکراوە بەشێکبن لەو لیژنانەی بۆ نوێبوونەوەی یەکێتی لە دیداری یەکێتیدا پێکهێندراون.

#دووتوێ

بابەتە پەیوەندیدارەکان