ته‌یب جه‌بار
یاران له جه‌رگم، یاران له جه‌رگم
دیسان چقڵی قین، چه‌قی له جه‌رگم
قینێك ،ساڵ به ساڵ...
په‌نگ ده‌خواته‌وه.
رۆژ به رۆژ خۆی گیڤ ده‌كاته‌وه.
قینێك پیس.. چڵكن،
ئاوی حه‌وت ده‌ریا...
نایشواته‌وه.
***
یاران، هه‌ورێ به‌ڕێوه‌یه،
بارانی پێ نییه.
هه‌ورێك ،ره‌ش وه‌ك درۆ،
زبر وه‌ك جنێو،
تاڵ وه‌ك تاوان.
كه دا ده‌كات،
شاخ ده‌توێته‌وه،
رووبار ده‌می داده‌خات.
***
یاران، دوكه‌ڵێ به‌ڕێوه‌یه،
سووتووی پێ نییه.
دوكه‌ڵێ ،خه‌ست وه‌ك رق،
قورس وه‌ك متبوون،
سارد وه‌ك ترس.
كه ده‌نیشێته‌وه،
ره‌نجی شاخ و شار...
خۆیان ده‌شارنه‌وه.
رابردوو ده‌بێت به ژه‌هری مار.
***
یاران، تۆزێك به‌ڕێوه‌یه،
خۆڵی پێ نییه.
تۆزێك، گه‌رم وه‌ك هاوار،
دڕ وه‌ك دڕك،
ئاڵۆز وه‌ك هه‌ڕاج.
كه بڵاو ده‌بێته‌وه،
شار ده‌چێته كونه‌وه،
لادێش یه‌ك یه‌ك ده‌چنه بنه‌وه.
***
یاران ، ته‌مێك به‌ڕێوه‌یه ،
ته‌ڕایی پێ نییه.
ته‌مێك، وشك وه‌ك مه‌راق،
كرژ وه‌ك گیاندان،
مۆن وه‌ك دۆڕان.
كه خاك ده‌پۆشێ..
مار و مێرو سه‌رده‌رده‌كه‌ن.
ئه‌ستێره و مانگ ئاوا ده‌بن،
گوڵ و په‌پووله راده‌كه‌ن.
****
یاران له جه‌رگم، یاران له جه‌رگم
دیسان تیری خه‌م، درا له جه‌رگم
ساڵه‌هایه...
به ده‌ردی ئه‌و تیره ده‌تلێمه‌وه،
برینێكی كۆنم،
هه‌موو رۆژێك به‌ده‌ستی خۆم...
ده‌كولێمه‌وه.