رامیار جه‌مال
كوده‌تاكه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو له نەیجەر بارودۆخی ئه‌منی له‌و وڵاته‌دا ناسه‌قامگیر كردووه. ئه‌م گۆڕانكارییه ئێستا بۆته بابه‌تێكی ئه‌منی، چونكه وڵاتانی تری وه‌ك فه‌ره‌نسا، مالی، بۆركینافاسۆ، كینیا و گرووپی ئابووری خۆرئاوای ئه‌فریقا تێوه‌گلاون. كوده‌تاچییه‌كانی نەیجەر و له پاڵیشیان مالی، بۆركینافاسۆ و كینیا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێز ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر فه‌ره‌نسا هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێك بكات له نەیجەردا.
نەیجەر ده‌وڵه‌مه‌نده به یۆرانیۆم
چاودێران پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر جه‌نگ له‌و وڵاته‌دا رووبدات، ئه‌وا ده‌بێته جه‌نگێك كه هه‌موو ناوچه‌ی ئه‌فریقا ده‌گرێته‌وه و وڵاتانی تر له‌ناوچه‌كه‌دا وه‌كو پولی دۆمینه تێوه‌ده‌گلێن. نەیجەر له رابردوودا وڵاتێكی مستعمره(داگیركراو) بووه له‌لایه‌ن فه‌ره‌نساوه، ئێستا وه‌ك ناوه‌ندێك بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گروپه تیرۆرستییه چه‌كداره‌كان به‌كار ده‌هێنرێت له‌لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانانه‌وه. جگه له‌وه وڵاته‌كه ده‌وڵه‌مه‌نده به كانزای سروشتی وه‌ك یۆرانیۆم. فه‌ره‌نسا به‌رژه‌وه‌ندی له‌و وڵاته‌دا هه‌یه، بۆیه ناتوانێت به ئاسانی ده‌ست له‌و وڵاته هه‌ڵبگرێت.
گه‌ڕانه‌وه‌ی محه‌مه‌د بازوم مه‌حاڵه
به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاوكارییه مرۆییه‌كانیان له نەیجەر راگرتووه، ئه‌ویش به‌و هۆكاره‌ی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی محه‌مه‌د بازوم سه‌رۆكی پێشوو ده‌كه‌ن، به‌ڵام لێره‌دا ته‌نها خه‌ڵك زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن و گه‌ڕانه‌وه‌ی محه‌مه‌د بازوم بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات مه‌حاڵه. لێره‌وه كێشه و گرفت و كۆچ و توندوتیژییه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ببێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ناوچه‌یی. دۆخی سودانیش لەلایەکی تره‌وه له نەیجەر باشتر نییه، كوشتن و برسێتی و كۆچكردن ته‌نگی به‌و وڵاته هه‌ڵچنیوه و هه‌نووكه شه‌ڕ له نێوان سوپای سودان و گروپه چه‌كدارانی پشتیوانی خێرا به‌رده‌وامه.
بێگومان ئه‌مه گرفتی زۆر بۆ فه‌ره‌نسا دروستده‌كات، كه ماوه‌یه‌كه به ده‌ست كێشه‌ی ئابووری و خۆپیشاندانه‌وه ده‌ناڵێنێت. مێژوویی سیاسی پێمان ده‌ڵێت: بوونی كێشه‌یه‌ك بۆ وڵاتێكی خۆرئاوایی دیموكرات، بوونی كێشه‌شه بۆ وڵاتانی تری هه‌مان سیستم. به واتایه‌كی تر گرفت له نەیجەر ته‌نها بۆ فه‌ره‌نسا دروست نه‌بووه، به‌ڵكو بۆ ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوپه‌یمانی وڵاتانانی ناوبراون دروست ده‌بێت. له دوایین هه‌نگاودا به‌ریتانیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان باڵیۆزخانه‌كانیان داخست له‌و وڵاته‌دا و داوا ده‌كه‌ن هاووڵاتییه‌كانیان ئه‌و وڵاته به‌جێبهێڵن.
*مامۆستای زانكۆی راپەڕین،لە کۆلێجی زانستە سیاسییەکان- په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
کودەتاکەی نەیجەر