وڵاتانی كاندید بۆ بوونە ئەندام لە یەكێتیی ئەوروپا

10:37 - 2023-12-21
ئاری مەحمود قەرەداغی
170 خوێندراوەتەوە

ئاری مەحمود قەرەداغی 

ساڵانێكە چەند وڵاتێكی خۆرئاوای باڵكان چاوەڕوانن ببنە ئەندام لە یەكێتیی ئەوروپا و رەزامەندیی لەسەر ئەندامبوونییشیان گەیشتۆتە قۆناغی جیاواز.
ئێستا سربیا و مۆنتینیگرۆ لە پڕۆسەی بە ئەندامبوونیان لە دوورترین ئاستدان و چەند ساڵێكە دانوستانەكانیان بۆ بوونە ئەندام وەستێنراوە، بەڵام باكووری مەکدۆنیا و ئەلبانیا چاوەڕیی دەستپێكردنی دانوستانەكانی بە ئەندامبوون دەكەن كە پێشتر بەڵێنیان پێدرابوو  و چەندین جاریش لەلایەن وڵاتانی دیكەی ئەندامی یەكێتیی ئەوروپاوە رێگرییان لێكراوە. ئێستا بۆسنە و هەرزەگۆڤین و كۆسۆڤۆ تەنها كاندیدەكانی ئەگەری ئەندامبوونن، چونكە دۆخی سیاسیی هەردوو وڵات بە گشتی زۆر ناسەقامگیرە.
لە چەندین لووتكەی یەكێتیی ئەوروپا و خۆرئاوای باڵکان لە ساڵانی رابردوودا، ململانێیەك لەسەر ئاسۆی پەیوەستبوون بە یەكێتیی ئەوروپاوە هەبووە.  
لە ساڵی 2018دا، سەرەتا باسی ساڵی 2025دەكرا، كاتێك یەكەم وڵاتانی زیادە دەتوانن بچنە ناو یەكێتیی ئەوروپاوە.
جانێز جانسا سەرۆك وەزیرانی سلۆڤینیا هیوای خواستبوو كە لە ئۆكتۆبەری 2021 لە لووتكەی یەكێتیی ئەوروپا و وڵاتانی خۆرئاوای باڵكان، میوانداریی لووتكەی ئەمساڵ بكات و دەڵێت: «بۆئەوەی بتوانرێت ئاسۆی ساڵی 2030 وەك كاتی پەیوەندییەكانی داهاتوو رابگرێت، بەڵام نەتوانرا لە لووتكەدا لەسەر خشتەی كاتی دیاریكراو رێكبكەون، ئەوەی مابۆوە دووپاتكردنەوەی هەوڵدان بوو بۆ گەورەبوون لەگەڵ وڵاتانی خۆرئاوای باڵكان. وڵاتانی خۆرئاوای باڵکان لە بنەڕەتدا، بەشێكن لە بنەماڵە، بەڵام پێویستمان بە كاتێكی زیاترە». كریجانیس كارینس، سەرۆك وەزیرانی لاتڤیا، كە بە كورتی باسی دەكات، ئەمە ئاماژەیە بۆ چین، روسیا، یان توركیا، كە هەوڵدەدەن وڵاتانی خۆرئاوای باڵكان بچنە ناو جیهانەوە بۆ بەدەستهێنانی كاریگەری.

چاكسازی لەپێناوی بەئەندامبووندا 
زیادبوونی پێشێلكارییەكانی بنەماكانی سەروەریی یاسا و دیموكراسی، چ لەو وڵاتانەی كە پێشتر ئەندامی یەكێتیی ئەوروپابوون، وەك پۆڵەندا و هەنگاریا، لە وڵاتانی بەشداربوودا، هەروەها توانای هەڵمژینی یەكێتیی ئەوروپا خۆی، كە سەرەتا دەبێت خۆی چاكسازی بكات بۆ ئەوەی ئامادە بێت بۆ هەنگاوی زیاتری یەكگرتن.
ئۆكرانیا لە كۆتایی مانگی شوباتی 2022دا بە فەرمی داوای ئەندامێتی لە یەكێتیی ئەوروپا كرد. لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2022 ئۆكرانیا خرایە لیستی وڵاتانی كاندیدی رەسمییەوە. تەنها چەند رۆژێك دوای دەستپێكردنی جەنگی روسیا - ئۆكرانیا، مۆڵدۆڤا و جۆرجیا داواكارییەكیان بۆ بوونە ئەندام لە یەكێتییەکە پێشكەشكرد. هەروەها یەكێتیی ئەوروپا لە مانگی حوزەیرانی 2022دا پۆستی كاندیدی مۆڵدۆڤای بەخشی.
هێشتا جۆرجیا دەبێت سەرەتا مامەڵە لەگەڵ چاكسازییە گرنگەكاندا بكات، بەڵام یەكێتیی ئەوروپا بەڵێنی بەو وڵاتە داوە كە لە داهاتوودا ببێتە كاندید.

توركیا ساڵانێكە چاوەڕوانە بۆ بوونە ئەندام
توركیا هەر لە ساڵی  1999وە پۆستی وڵاتی كاندیدی وەرگرتووە، دانوستانەكانی پەیوەستبوون پێیەوە لە 3/10/2005ەوە دەستپێكرد، دوای چەندین ساڵ لە دانوستان، پەرلەمانی یەكێتیی ئەوروپا لە ساڵی 2016دا دەنگیان بە «راگرتنی» دانوستانەكانی پەیوەستبوونی تورکیا بە یەكێتیی ئەوروپا دا بەهۆی پاشەكشەی توركیا لە بوارەكانی دیموكراسی، سەروەری یاسا، مافە بنەڕەتییەكانی مرۆڤ و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری.
مۆنتینیگرۆ كە لە  12/6/2006دا بە رەسمی وەك دەوڵەتێك لەلایەن یەكێتیی ئەوروپاوە ناسێنرا، لە كانوونی دووەمی  2010وە كاندیدی ئەندامێتی یەكێتیی ئەوروپایە. 
لە 29/6/2012دا ئەنجومەنی ئەوروپا بڕیاری ئەنجومەنی ئەوروپای پەسەند كرد بۆ كردنەوەی دانوستانەكانی پەیوەستبوون. لە ساڵی  2012وە چواردە كۆبوونەوەی كۆنفرانسی پەیوەستبوون لەسەر ئاستی وەزیران لەگەڵ مۆنتینیگرۆ بەڕێوەچووە. ئێستا سەرجەم ئەو 35 لاپەڕەی دانوستانە كراوەتەوە.
سربیا لە 22/1/2009 بە رەسمی داوای ئەندامێتی یەكێتیی ئەوروپای كرد، پێشتریش لە ساڵی  2008دا یەكێتیی ئەوروپا كە گومانلێكراوانی تاوانباری جەنگی رادەستی دادگای نێودەوڵەتی لاهای كرد، كە پێشتر لە ساڵی  2005دا كرابووە مەرجی دانوستان. سربیا تەنها لە مانگی ئازاری 2012 وە پۆستی كاندیدی پەیوەستبوونی هەبووە، لە مانگی حوزەیرانی 2013 دا، لووتكەی یەكێتیی ئەوروپا بڕیاریدا لە سەرەتای ساڵی  2014وە دانوستانەكانی پەیوەستبوون لەگەڵ سربیا دەستپێبكات لە كۆی 35 بابەتەكە 18 بابەتی كراوەتەوە.
باكووری مەکدۆنیا لە ساڵی 2005دا لەلایەن كۆمیسیۆنی ئەوروپاوە پۆستی وڵاتی كاندیدی پێبەخشرا. كۆمسیۆن بۆ یەكەمجار پێشنیازی كردنەوەی دانوستانەكانی بوونە ئەندامی بۆ یەكێتیی ئەوروپا بە كۆماری مەکدۆنیای باكووری لە ئۆكتۆبەری 2009 كرد. دەستپێكردنی دانوستانەكانی پەیوەستبوون مەرجێك بوو بۆ جێبەجێكردنی چاكسازییە بەپەلەكان. دواجار لە مانگی ئازاری 2020 دا رێكەوتنێكی سیاسی لەسەر دەستپێكردنی دانوستانەكانی پەیوەستبوون لەگەڵ مەکدۆنیای باكوور کرا. دەستپێكردنی دانوستانەكان بەهۆی ڤیتۆوە دواكەوت. دانوستانەكانی پەیوەستبوون بە بەشداریكردن لە مانگی تەمموزی 2022 دا دەستیپێكرد.

 دەبێت پێوەرەكان لەبەرچاو بگیرێن

ئەلبانیا لە 24/4/2009 دا داواكاریی خۆی بۆ ئەندامێتی پێشكەشكرد. لە 9/11/2011، كۆمسیۆن هەڵسەنگاندنی كرد كە ئەڵبانیا سەرەتا دەبێت پێوەرەكانی پەیوەستبوون تا رادەی پێویست بەدی بهێنێت، پێش ئەوەی دانوستانەكانی پەیوەستبوون بكرێتەوە. لە ئۆكتۆبەری 2012دا كۆمیسیۆنی ئەوروپا پێشنیازی كرد كە ئەلبانیا پۆستی وڵاتی كاندیدی پێبدرێت بە مەرجێك لە هەندێك بواردا چالاكییەكانی تەواو كردبێت. ئەڵبانیا لە 24ی حوزەیرانی  2014وە كاندیدی رەسمییە بۆ ئەندامێتی. دواجار لە مانگی ئازاری 2020دا رێكەوتنێكی سیاسی سەبارەت بە دەستپێكردنی دانوستانەكانی پەیوەستبوون لەگەڵ ئەو وڵاتە كرا. دەستپێكردنی دانوستانەكان بەهۆی ڤیتۆوە دواكەوت. دانوستانەكانی بە ئەندامبوون بە بەشداریكردن لە مانگی تەمموزی 2022وە دەستیپێكرد.

بۆسنە چاكسازیی كردووە

بۆسنە و هەرزەگۆڤین لە 15/2/2016وە داواكاری خۆی بۆ بوونە ئەندام لە یەكێتیی ئەوروپا پێشكەش كردووە. لە ساڵانی رابردوودا راپۆرتە ساڵانەكانی پێشكەوتنی كۆمسیۆنی ئەوروپا راپۆرتێكی تا رادەیەك رەخنەگرانەیان داوەتە وڵاتەكە سەبارەت بە چاكسازیی و داوای دروستكردنی دەوڵەتێكی كارا و هاوتەریبی دەستوور لەگەڵ رێكەوتننامەی ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ و پەسەندكردن و جێبەجێكردنی یاساكانی یەكێتیی ئەوروپایان كردووە. سەرەڕای ئەوەش یەكێتیی ئەوروپا ئاماژەی بە هەندێك پێشكەوتن كردووە لە جێبەجێكردنی چاكسازییەكان و لە مانگی كانوونی دووەمی 2022دا پۆستی كاندیدی وڵاتەكەی بەخشیوە.
ئۆكرانیا پێشتر نیازی روونی دەربڕیبوو كە دەیەوێت لە ساڵانی نەوەدەكاندا بچێتە ناو یەكێتیی ئەوروپاوە، بەڵام لەو كاتەدا برۆكسل ئاماژەی بە پێویستی چاكسازییە سیاسییە ناوخۆییەكان كرد و ئەمەی بەستەوە بە هەموو هەنگاوە كۆنكرێتییەكان بەرەو ئەندامبوون لە یەكێتیی ئەوروپادا. ئێستا ژمارەیەكی زۆر لە پێشێلكارییەكانی بنەما دیموكراسییەكان لە رێگەی پەیوەستبوون بە یەكێتیی ئەوروپا بوون. لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا لە  24/2/2022دا، تادێت داواكارییەكان بۆ ئەوەی ئۆكرانیا بە زووترین كات پەیوەندیی بە یەكێتیی ئەوروپاوە بكات، تادێت دەنگێكی بەرزتر دەبێتەوە. بە تایبەتی كە دەركەوتووە چیتر ناتوانرێت داوای ئەندامێتی لە ناتۆدا بكات بەهۆی ئەو فشارە بەرفراوانەی روسیا لە بەرامبەر جەنگەکەدا. سەرۆكی ئۆكرانیا لە هەفتەكانی رابردوودا چەندین جار داوای لە یەكێتیی ئەوروپا كردبوو كە وڵاتەكەی بە خێرایی لە یەكێتیی ئەوروپا وەربگیرێت و لە 28/2/2022دا داواكاری بۆ بوونە ئەندام لە یەكێتیی ئەوروپا پێشكەش كردبوو كە چەند رۆژێک دوای جەنگی روسیا لە 23/6/2022دا، ئۆكرانیا وەك مۆڵدۆڤا، پۆستی كاندیدی رەسمی پێبەخشرا.
هاوكات لەگەڵ جۆرجیا و ئۆكرانیا، مۆڵدۆڤا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە بەم دواییە داواكاریی خۆیان بۆ پەیوەستبوون بە یەكێتی ئەوروپا پێشكەشكردووە. لە ئەنجامی جەنگی ئۆكرانیا و زیادبوونی بارودۆخی هەڕەشە كە بۆ مۆڵدۆڤاش لە ناوچەی كێشە لەسەر مۆڵدۆڤا سەرهەڵدەدات، وڵاتەكە هەستی بە ناچاری كرد پاڵ بە پەیوەستبوون بە یەكێتیی ئەوروپاوە بنێت. 
ئێستا چەند ساڵێكە مۆڵدۆڤا لە یەكێتیی ئەوروپا نزیك دەبێتەوە. لە 3/3/2022دا داواكاریی خۆی بۆ ئەندامێتی لە یەكێتیی ئەوروپا پێشكەش كرد و تەنها چەند مانگێك دواتر لە  23/6/2023دا پۆستی كاندیدیی پێدرا.
لەلایەكی ترەوە ئایسلەندا لە  17/6/2010وە یەكێكە لە كاندیدە رەسمییەكانی پەیوەستبوون بە یەكێتیی ئەوروپاوە. دانوستانەكانی پەیوەستبوون لە  27/7/2010 دا دەستیپێكرد و تا كۆتایی ساڵی 2012 نزیكەی یەك لەسەر سێی بەشەكانی دانوستانەكان تەواو بوون، بەڵام لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئایسلەندا لە 27/4/2013، دەنگدەرانی ئایسلەندا بڕیاریاندا بەشێوەیەكی كاتی كۆتایی بە هەوڵەكانی ئایسلەندا بهێنن بۆ ئەندامێتی. 
لە شوباتی 2014 دا لایەنە حكومییەكان لەسەر پێشنیازێكی یاسایی هاوتا رێكەوتن بۆ كشانەوەی داواكاری ئەندامێتی و لە 12/3/2015 كشانەوەی رەسمی داواكاری ئەندامێتی بەدوای خۆیدا هێنا.
فراوانبوونی خێرای یەكێتیی ئەوروپا بۆ ئەوەی كاندیدەكانی پەیوەستبوون بە یەكێتیی ئەوروپا بگرێتەوە چاوەڕوان ناكرێت. دوای ئەزموونە خراپەكانی پەیوەستبوونی بولگاریا و رۆمانیا لە سەرەتای ساڵی 2007 كە ستانداردە سیاسییەكانیان هێشتا لە خوار مەرجەكانی یەكێتیی ئەوروپاوەیە، ئێستا كۆمسیۆن لە نزیكەوە سەیری خێرایی و پانتایی چاكسازییەكان دەكات.
لە راپۆرتە ساڵانەی پێشكەوتن لەسەر كاندیدەكانی بەشداریكردن، خزمەتگوزارییەكانی كۆمیسیۆنی یەكێتیی ئەوروپا راپۆرتێك و هەڵسەنگاندنی هەموو پێشكەوتنەكان لە ماوەی 12 مانگی رابردوودا بۆ هەر كاندیدێك پێشكەش دەكەن. پێشێلكارییە گەورەكانی مافەكانی مرۆڤ، گەندەڵی و چاكسازییە خاوەكان وا دەكات كە پەیوەندی خێرا بەدوور بگرێت.
كۆسۆڤۆ لە ساڵی  2022وە، جۆرجیا بە كاندیدی ئەگەری بەشداریكردن لە ریزبەندی دادەنرێت.

سەرچاوەكان/
* Europ ischer Rat: Erweiterung der EU
* BpB: Erweiterungen und Vertiefungen der europ ischen Integration
* politische-bildung.de: EU-Erweiterung 
* Infoportal stliches Europa
* Infoportal stliches Europa

 

وتارەکانی نوسەر