یەکێتی لەسەر رێچکەی نوێبوونەوە

09:53 - 2024-05-28
نەسرین کوردە
330 خوێندراوەتەوە

بێگومان ئەمساڵ بەراود لەگەڵ ساڵانی تر یادکردنەوەی یەکێتی بە هەل و مەرجێکی تایبەت و هەستیاردا تێدەپەڕێت، بەجۆرێک لەو بارودۆخە سیاسییەی دەبینین کە ئەمڕۆ چ لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و چ لە بەغدا روودەدات، بۆیە ساتەکانی یادکردنەوەی ی.ن.ک لەتەک ئەم گرژی و بارودۆخەدا قەیران و بێ مووچەیی زۆر بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتووە کە ئێستا بەرەو بارودۆخێکی هەستیار و چارەنووسساز هەنگاو دەنێت. 

ی.ن.ك خاوەنی چەندین دامەزراوەی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و کەلتورییە و هەمیشە تێکۆشاوە لەپێناوی ئایندەیەکی تەندروست بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان

ئەم بارودۆخەش خۆی لە پرسی دەستوور و هەڵبژاردن دەبینێتەوە. 
یەکيتی لێوان لێو لە خەبات و پڕ کێشمەکێشمی سیاسەت. تەمەنێک کە چەندین رێگای سەخت و پڕ  هەوراز و نشێوی تێپەڕاندووە لە کاتێکدا بڵێسەی شۆڕشی هەڵگیرساند کە ساتەوەختی نا ئومێدی زۆری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بوو. 
بۆ بەدەستهێنانی ماف و ئازادی نیشتمان لە گەرمەی پیلانگێڕیی بەعس و دوژمنان و وێرانکاری کوردستاندا بوو. 
یەکێتی لەو دەمەدا بە دروشمی ئازادی و دیموکراسی و رزگاریی نەتەوەیی نیشتمانی هاتە مەیدانی کوردایەتی، تەمەنێک پڕ لە هەنسکی گریانی دایکان و باوکان و منداڵانی بەجێماوی شەهیدە سەربەرزەکانی رێی خەباتی ی.ن.ك. خەباتێک پڕ لە ئاواز و ئەندێشەی بەجێماوی شەهیدانی سەنگەر و هەموو شەهیدە سەربەرزەکانی خەباتی پێشمەرگەی بەجەرگی نیشتمانمان، یەکێتی و نوێ بوونەوەی یەکێتی سەلماندی ئەم ئازادییە بە گوێی ئەواندا بگەیەنێت کە خەباتی حزبی شەهیدان (49)ساڵ بە رەنگی سەوزەوە بە رەنگی ژیانەوە بێ جیاوازی لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا یەکێتی و نوێبوونەوە ئەگەرچی سەنگەری خەباتی بێ ئێوەی شەهیدان چۆڵ چۆڵە، بەڵام دڵنیابن شوێن و دەست و مەچەکی هەمووتان هەموو رۆژێک خۆی دووبارەدەکاتەوە. 
لە یادێکی پیرۆزی وەکو ئەمڕۆدا جێی خۆیەتی کە بڵێین کە ی.ن.ك خاوەنی چەندین دامەزراوەی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و کەلتورییە و هەمیشە تێکۆشاوە لەپێناوی ئایندەیەکی تەندروست بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، بەرنامە و پرۆگرامی ی.ن.ك خۆی لەو چوارچێوەیەدا دەبینێتەوە لە هەموو لایەنەکانەوە هەوڵ و چالاکییە بەرفراوانەکاندا بەڕوونی رەنگی داوەتەوە تەنانەت گەنجان و ژنانیش وەک دوو توێژی کۆمەڵگە کە بەردەوام لە رووبەری میدیاکاندا زۆرترین قسە و باسی لێدەکرێت، هەوڵیانداوە بۆ بەرجەستەکردنی مافەکانیان. 
هەمیشە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئەرکی خۆی زانیوە کە لەو پێناوەدا هەوڵ بدات بەرنامەی هەبێت بۆ هەموو چین و توێژەکان بێ جیاوازی. 
دواجار پێویستە پەیامی یەکێتی لە ساتی یادکردنەوەیدا لە 1ی حوزەیران، پەیامی تۆکمەکردنی نێو ماڵی یەکێتی و یەکێتی لایەنە سیاسییەکان و یەکێتیی جەماوەری یەکێتی بێت کە ئەمە بۆ خۆی خاڵێکی گرنگ و پێویستە جەختی لەسەر بکرێتەوە.

وتارەکانی نوسەر