كـه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
كاریگه‌ریی كتێب له‌سه‌ر ره‌وتی مێژووی مرۆڤایه‌تی حاشا هه‌ڵنه‌گره، ته‌نانه‌ت ئه‌و قۆناغه‌ی مرۆڤ تێیدا ده‌ستی كردووه به تۆماركردنی بیركردنه‌وه و هه‌سته‌كانی ده‌توانین بڵێین گرنگتره له‌و قۆناغه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار زمانی گرتووه و كه‌وتۆته قسه‌كردن، خۆ ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كان له خاڵی قسه‌كردندا بوه‌ستانایه و توانای نووسین و تۆماركردنی روانین و بۆچوونی خۆیان نه‌بووایه، ئه‌وا پێشكه‌وتن و پێكه‌وه گرێدانی سه‌رده‌مه‌كان روویان نه‌ده‌دا و نه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ هیچیان سەبارەت بە ژیانی ئه‌وانی رابردوو نه‌ده‌زانی تا سودمه‌ندبن له‌وه‌ی پێشتر روویداوه، له پێناوی پێشكه‌شكردنی هه‌وڵدان بۆ ژیانێكی باشتر له ئه‌مڕۆدا. ئه‌گه‌ر نووسین نه‌بووایه مێشكی مرۆڤ گه‌شه‌ی نه‌ده‌كرد و كاره‌كانی داهێنانی گه‌وره‌تریان به خۆیانه‌وه نه‌ده‌بینی. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بزانین سه‌ره‌تا نیعمه‌تی نووسین چۆن بوو به به‌شێك له ژیانی رۆژانه‌ی نووسه‌ره‌كان له‌سه‌ر زه‌ویی، كتێبه‌كانی مێژوو باس له‌و له‌وحه قوڕینانه ده‌كه‌ن كه دۆزراونه‌ته‌وه، له دێرزه‌مانه‌وه نووسراون و به‌شێكن له پاشماوه‌كانی مرۆڤی چاخه كۆنه‌كان، ئه‌م قاڵبه قووڕانه سه‌ره‌تا كه قوڕه‌كه شل بووه له‌سه‌ریان نووسراوه، دواتر له كوره‌ی ئاگردا سووركراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها نووسینه‌كانی سه‌ر به‌رد و كانزاكانی تر هه‌بوون، نووسین خۆیشی به چه‌ند هه‌نگاوێك ئینجا پێشكه‌وتووه، سه‌ره‌تا له شێوه‌ی ره‌مز واته سومبولدا بووه دواتر له شێوه‌ی وێنه‌دا گوزارشت له وشه‌كان كراوه دواتریش نووسین به (پیت) داهاتووه. نووسین له‌سه‌ر دیواری ئه‌شكه‌وتوو نووسینی سه‌ر پێستی ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌مانه هه‌موویان خواستی كه‌سه‌كان نیشان ده‌ده‌ن بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كانیان، ناخیان پڕ له‌قسه‌بووه كه ویستوو‌یانه بۆ كه‌سانی ده‌وروبه‌ریان و نه‌وه‌كانی ئاینده‌یانی بكه‌ن. له قۆناغێكی دیكه‌دا نووسین له‌شێوه‌ی په‌یامی ئاسمانی‌دا له‌ڕێی پێغه‌مبه‌رانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زمان و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونیدا كتێبی بیرمه‌ندانی گه‌وره و داهێنه‌رانی جیهان سه‌ریان هه‌ڵدا و كاروانێك كه‌وته‌ڕێ كه له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی مرۆڤه‌وه به‌ڕێوه‌یه تا به ئه‌مڕۆ ده‌گات، به‌رده‌وامیش هێزی راكێشانێكی ئه‌فسوونگه‌ره نووسین، كه گۆڕانكاریی به‌هێز ده‌خوڵقێنێت و كاریگه‌ریی به‌سه‌ر هزری كه‌سه‌كانه‌وه به‌جێده‌هێڵێت، نووسه‌ره‌كان ئه‌و جه‌نگاوه‌ره ئاشتیخوازه لاشه‌ڕانه‌ن كه زۆر كاری گه‌وره‌یان كردووه، دڵ و مێشكی كه‌س و میلله‌ت و وڵاتیان داگیركردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك گولله بته‌قێنن. روویداوه ته‌واوی ژیانی كه‌سێكیان به یه‌ك دێڕیان گۆڕیووه، به‌یه‌ك نامیلكه شۆڕشێكیان هه‌ڵگیرساندووه یان به وتارێك چۆكیان به داگیركه‌رانیان داداوه. هه‌ربۆیه باشترین هاوڕێ بۆ هه‌مووان هه‌ر كتێبه، وه‌فادارترینیشیانه. ئه‌و كتێبانه‌ی خوێندووماننه‌ته‌وه شتێ له‌خۆیان له رۆحمانا به‌جێ ده‌هێڵن و كه‌سایه‌تیمان قاڵتر و به‌ئه‌زموونتر ده‌كه‌ن، بێجگه له چێژ ئه‌و گه‌شتانه‌ی له‌ڕێی كتێبه‌كانه‌وه ده‌یانكه‌ین نایابترین هه‌لی زانین و بینین و بیستنی ژیانی میلله‌تانی ترن. من تاكه داگیركارییه‌ك كه رێگه‌ی پێده‌ده‌م كتێب و نووسین و نووسه‌ره‌كانه، ئه‌مانه ئه‌و فریشته ده‌گمه‌نانه‌ن كه ژیانی مرۆڤیان له‌سه‌ر زه‌وی و نێو ئه‌م گه‌ردوونه ترسناكه‌دا خۆش كردووه، وایانكردووه هه‌ست به ته‌نیایی و بێ هێزی نه‌كه‌ین و هه‌ر رۆژه و له‌نێو كتێبێكی نوێ‌دا ژیانێكی نوێترمان له‌چاره بنووسرێت.