مافی کوردستانی نوێ پێشێل مەکەن..

11:05 - 2024-08-20
جەمال ئارێز
197 خوێندراوەتەوە

ماوەیەکە زۆر وتار و راپۆرت و هەواڵ، دوای ئەوەی لە کوردستانی نوێ بڵاودەکرێنەوە، پاش چەند خولەک یان سەعاتێک لە بڵاوبوونەوەی لە زۆر دەزگای میدیایی و سایت و پەیجی دیکەدا بڵاودەکرێتەوە و دوور لە نەریت و ئیتیکی رۆژنامەنووسی، هیچ ئاماژەیەک بە کوردستانی نوێ ناکرێت.
مخابن ئەو بابەتانە یان دەقاودەق و کتومت وەک خۆی بڵاودەکرێنەوە، یاخود هەندێکیان گوڵبژێری لێ دەکەن بەگوێرەی سیاسەتی میدیایی خۆیان.
ئێمە لە کوردستانی نوێ دەتوانین بۆ رێگریی لەو دیاردەیە رێگەی یاسایی بگرین و بەر بەو شێوازە لە (کۆپی رایت) بگرین. 
کاتی ئەوەیە ئێمە هان نەدەن رێکاری یاسایی و دەرگای دادگا لە هیچ کەناڵ و سایت و پەیج و بڵاوکراوەیەک بگرین، بەڵکو خۆتان وەک هاوپیشە و هاوخەمی ئازادیی رۆژنامەنووسی ئەو دیاردەیە بنەبڕ بکەن و خۆتان پیشەیی بوونتان بپارێزن، چونکە ئەمە بەر لە هەموو لایەک خۆتان میسداقییەتی رۆژنامەنووسی لەدەست دەدەن. 

وتارەکانی نوسەر