تابان گه‌رمیانی
دوای نزیكه‌ی ده ساڵ دواكه‌وتن به‌هۆی كۆمه‌ڵێك رووداو و گۆڕانگاری له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا، به‌تایبه‌تی گۆڕانكارییه‌كانی 2003 كه رژێمی به‌عس رووخا، پاشان رێكخستنه‌وه‌ی عیراقی دوای رژێمی پێشوو كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مام جه‌لال، رۆڵێكی سه‌ره‌كیی هه‌بوو تا ئه‌وه‌ی بووبه یه‌كه‌مین سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو له عێراقدا، دوای گشت ئه‌و رووداوانه، له كۆتاییدا پاش ئاماده‌كارییه‌كی زۆر، له رۆژانى 1/6/ تا 14/6/2010 له ژێر دروشمى ( به‌ره‌و گۆڕانكارى چه‌سپاندنى یه‌كێتى ناو یه‌كێتى) به ئاماده‌بوونى (1671) ئه‌ندام، سێیه‌مین كۆنگره‌ى خۆى له سلێمانى به‌ست. له‌م كۆنگره‌یه‌دا به شێوازی هه‌ڵبژاردن سكرتێرى گشتى و جێگرانى به كۆى ده‌نگ هه‌ڵبێژدران و ئه‌ندانمانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند به ده‌نگدانى نهێنى یه‌كلاكرانه‌وه و ده‌رچوون.
له كۆنگره‌ى سێیه‌مدا بۆ یه‌كه‌م جاربوو حزبێكى سیاسى له عیراق و كوردستاندا زۆرترین رێژه‌ى ژن بۆ سه‌ركردایه‌تى هه‌ڵبژێرێت، ئه‌مه‌یش بووه سه‌رده‌ق شكاندنێكى حزبایه‌تى دیكه بۆ یه‌كێتى له ناو هه‌موو حزبه‌كانى باشوورى كوردستاندا
بۆ ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند (354) كه‌س خۆیان كاندیدكرد، له كۆى ئه‌و ژماره‌یه‌ش (68) ژن پێشبڕكێیان كرد بۆ به ده‌ستهێنانی20 % له كۆى (101) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى، له‌و ژماره‌یش (20) ئه‌ندامى له‌لایه‌ن سكرتێرى گشتییه‌وه دیارى كران و به له‌رچاوگرتنى رێژه‌ی 20 %ی كۆتا بۆ ژنان.
بۆ ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیش (244) خۆیان كاندید كرد، له‌و ژماره‌یه‌ش (43) كه‌س بوونه ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و لەو ژماره‌یه‌ش (10) ژن بوونه ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى، له كۆنگره‌ی 3 دا جیاواز له كۆنگره‌كانى 1 و 2، رێژه‌ی 20 % بۆ ژنان دیاریكرا، هه‌ندێك له ژنه‌كان به‌ده‌نگى خۆیان ده‌رچوون ته‌نیا دوو ژن نه‌بێت به كۆتا دانرانه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى، لێره‌شدا ئه‌وه‌ى پێویسته بوترێت ئه‌وه‌یه بۆ یه‌كه‌م جاربوو ژنێك له ناو كۆنگره‌كانى 1و 2و 3 ببێته یه‌كه‌م ده‌نگى ناو كۆنگره كه ئه‌ویش هه‌ڤاڵ (هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ) بوو و یه‌كه‌م ژنیشه له‌ناو یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستاندا بۆته ئه‌ندامه مه‌كته‌بى سیاسى.
ژن له په‌یره و پرۆگرامى كۆنگره‌ى سێیه‌مى یه‌كێتیدا 2010
له‌ده‌روازه‌ی پرۆگرام و په‌یڕه‌وى ناوخۆی په‌سه‌ندكراوى سێییه‌مین كۆنكره‌ى ى.ن.ك-دا هاتووه :
1) له لاپه‌ره (6): گۆڕانكاریى له یاساى بارى كه‌سێتى بكرێت و یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان پشتیوانى لێده‌كات.
2) له كۆنگره‌ى سێیه‌میندا باس له جێگردنى رێژه‌ى 25 % بۆ ژنان ده‌كات كه متمانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندییان وه‌رگرت.
3) له لاپه‌ره (24) دا: پرسى سۆسیال دیموكرات لای ى.ن.ك خۆى له دابینكردنى خۆشگوزه‌رانى، پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ، مافه‌كانى تاك و یه‌كسانى ژن و پیاو، یه‌كسانى له به‌رده‌م یاسادا ببینێته‌وه.
له‌ئامانجه كۆمه‌ڵاتییه‌كاندا:
له‌لاپه‌ره( 42) دا هاتووه:
په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵاتییه‌كان و دابونه‌ریتى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئه‌و رایەڵانه‌ى ته‌ماسى نێوان ره‌گه‌زه‌كانى كۆمه‌ڵ له (نێر و مێ ) و خێزان)كه بنچینەییترین خانه‌ى كۆمه‌ڵن توندوتۆڵ‌تر ده‌كات. گرنگییه‌كى له راده‌به‌ده‌ری له ژیانى سیاسى و كه‌شى ته‌ندروستى كۆمه‌ڵدا هه‌یه. بۆیه (ى.ن.ك) وه‌ك هێزێكى سیاسى كه به‌هیوایه ئاینده‌ى ئه‌م گه‌له به كه‌نارى ئارامى بگه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی خه‌باتى بۆ ده‌كات ئەمانەن:
1 - كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى پاراستن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هوشیاریى ژنانى كوردستان و له شار و شارۆچكه‌كاندا.
2 - به‌رپاكردنى هه‌ڵمه‌تێكى نیشتمانى به‌رده‌وام بۆ وشیاركردنه‌وه و ئاماده‌كردنى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵ، بۆ پشتكردنه ئه‌و كه‌لتووره كۆنه‌پارێزه‌ى كه ژنى له‌كۆمه‌ڵدا په‌راوێز خستووه و قبوڵكردن و پێشوازى كردن له تێڕوانین بۆ مه‌سه‌له‌ى یه‌كسانى ژن و پیاو له سه‌رجه‌م كایه یاسایى و سیاسى و ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و كه‌لتووییه‌كاندا، ئه‌مه‌یش به پته‌وكردنى ئابووریى ژنان و دامه‌زراندنیان له كه‌رتى تایبه‌ت و گشتیدا فه‌راهه‌م ده‌بێت.
گه‌شه‌پێدانى مرۆیی سه‌باره‌ت به ژنان
له لاپه‌ره (48)ی تایبه‌ت به ژناندا هاتووه:
ژنان له كورده‌واریدا، له هه‌ردوو رووى چه‌ندایه‌تى و چۆنایه‌تییه‌وه رۆڵێكى گرنگیان هه‌یه، هاوكاتیش به یه‌كێك له جومگه سه‌ره‌كییه‌كانى كۆمه‌ڵى كوردستان داده‌نرێن.بۆیه هه‌ر هێزێكى سیاسى بیه‌وێ ناسنامه‌ى مۆدێرنی خۆى نیشانى راى گشتى و كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك بدات، ئه‌وا ده‌بێت كه‌یسى ژنان له ناو به‌رنامه‌ى سیاسى و فه‌لسه‌فه‌ى كاركردنى خۆیدا، جێگاى شایسته‌ى هه‌بێت. جا به‌و به‌و پێیه‌ى (ى.ن.ك) هێزێكى سیاسیى پێشكه‌وتوخوازه و هه‌ڵگرى جیهانبینى سۆسیال دیموكراته، ئه‌وا بۆ ده‌سته‌به‌ركرن و به‌دیهێنانى مافه سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى و كه‌لتوورییه‌كانى ژنان خه‌بات ده‌كات، بۆ:
1) سازكردنى زه‌مینه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى، یاسایى، ئابورى، روناكبیرى، تا ژنان بتوانن ئازادانه موماره‌سه‌ى مافه سیاسى و مه‌ده‌نییه‌كانى خۆیان بكه‌ن.
2) ره‌خساندنى كه‌شى ئابووریی شیاو، تا ژنان بتوانن به‌هۆى سه‌لیقه و تواناى كاركردنى خۆیانه‌وه، ببنه خاوه‌نى دارایی خۆیان و له رووى ئابورییه‌وه سه‌ربه‌ست بن.
3) دژایه‌تیكردنى هه‌رجۆره ئایدیا و ئایدولۆژییه‌ك، كه بانگه‌شه بۆ به‌كه‌م سه‌یركردن، یان بچووككردنه‌وه‌ى ژنان له كۆمه‌ڵدا ده‌كات.
4) به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى په‌روه‌رده‌یى و رۆشنبیریى له نێو كۆمه‌ڵدا، بۆ گه‌یشتن به یه‌كسانى له نێوان ژن و پیاو له رووى ئه‌ركه‌كان و مافه‌كانه‌وه له هه‌موو بواره‌كاندا و نه‌هێشتنى سته‌مى مێژوویى له دژى ژنانى كوردستان له رێگایى یاسای گونجاو و قه‌ده‌غه‌كردنى هه‌موو جۆره ته‌ندوتیژییه‌ك دژى ژنان.
له بوارى ته‌ندروستیدا:
1 - رێكخستنه‌وه‌ى هاوچه‌رخانه‌ى سیسته‌مى ته‌ندروستى، به‌جۆرێك ره‌چاوى تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ژنان و مناڵان له‌بەر چاوبگرێت.
2 - چاودێرێكردنى ته‌ندروستى و یارمه‌تیدانى ژنانى دووگیان و دوور خستنه‌وه‌یان له كارى قورس.
ژن له په‌یڕه‌وى ناخۆدا :
- له مادده‌ى (4) له لاپه‌ره (62)دا هاتووه: له‌كۆمیته تا ئاستى سه‌ركردایه‌تى له هه‌موو ئۆرگانه‌كاندا ریژه‌ى ژن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بێت 25 % بێت.
- له‌ماددەى (14) له لاپه‌ره(68)دا هاتووه : كۆى ئه‌ندامانى كۆنگره (1200) ئه‌ندام ده‌بن و له‌و رێژه‌یه 20 % ی رێژه‌ى ئه‌ندامى كۆنگره له ژنان پێكدێت.
له مادده‌ى (29) له لاپه‌ره (74)دا سه‌باره‌ت به دكۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى، هاتووه: كۆنگره ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى كه پێك دێت له (50) ئه‌ندام هه‌ڵده‌بژێردرێت، له‌وانه (45) ئه‌ندام به سكرتێرى گشتییه‌وه و كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى دیارییانده‌كات، هه‌روه‌ها كۆنگره (5) ئه‌ندامى یه‌ده‌گ به پیێ ڕیزبه‌ندى ده‌نگه‌كانیان دیارى ده‌كات، له‌و رێژه‌یه (%20)ى ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى ژن ده‌بن.
له ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند و مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌نده‌كاندا
- له مادده‌ى (37) له لاپه‌ره (77)دا سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ى ئه‌نجوومه‌ن، هاتووه: ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ند پێكدێت له (101) ئه‌ندام، (81) ئه‌ندامیان به هه‌ڵبژرادن ده‌بێت و (20) ئه‌ندامیان له‌لایه‌ن سكرتێرى گشتییه‌وه دیارى ده‌كرین، به‌ڕه‌چاوكردنى ناوچه جیاجیاكان و پێوانه‌كانى كه‌سایه‌تى و پسپۆرى و شاره‌زاییه جیاوازه‌كان، نابێت رێژه‌ى ژنان له ئه‌نجومه‌نى ناوه‌نیدا له (20) كه‌متر بێت.
- له مادده‌ى (50)ی مه‌كته‌بى ڕێكخستن -یشدا هاتووه: مه‌كته‌بى رێكخستن به‌رزترین ده‌سته‌ڵاتى رێكخستنه و ئه‌ركى به‌رێوه‌بردنى ئۆرگانه‌كا‌نى رێكخستن و دانانى نه‌خشه‌ى گشتى رێكخستن ده‌گرێته ئه‌ستۆ و پێكدێت له (9) ئه‌ندام له‌وانه (2) یان ژن ده‌بن.
- له مادده‌ى (52)ی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نى مه‌ڵبه‌نده‌كاندا هاتووه: ئه‌نجومه‌نى مه‌ڵبه‌ند به‌رزترین ده‌سته‌ڵاته له مه‌ڵبه‌ندا، ئه‌ركى جێبه‌جێكردنى نه‌خشه‌ى گشتى رێكخستن و چالاكییه‌كانى (ى.ن.ك ) به‌رێوه‌ده‌بات، له ناو ئه‌م ئه‌نجومه‌ندا كه پێكدێت له (7) ئه‌ندام، ده‌بێت (2)یان ژن بێت.
ژنه سه‌ركرده‌كانی كۆنگره‌ى سێیه‌م
له كۆنگره‌ى سێیه‌مدا بۆ یه‌كه‌م جاربوو حزبێكى سیاسى له عیراق و كوردستاندا زۆرترین رێژه‌ى ژن بۆ سه‌ركردایه‌تى هه‌ڵبژێرێت، ئه‌مه‌یش بووه سه‌رده‌ق شكاندنێكى حزبایه‌تى دیكه بۆ یه‌كێتى له ناو هه‌موو حزبه‌كانى باشوورى كوردستاندا، به‌تایبه‌تی كه ئه‌وه‌نده كادیرى ژن له خۆیان راده‌بینن خۆیان بۆ به‌رزترین ئاستى حزبه‌كه‌یان و ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تی كاندید بكه‌ن، بۆ یه‌مجاریش بوو له كۆى (45) ئه‌ندامى سه‌كردایه‌تى (10)ى ژن بێت و له‌و ژماره‌یه‌ش یه‌ك ژن ببێته ئه‌ندامی مه‌كته‌بى سیاسی كه ئه‌ویش ( هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د )ه، له خشته‌ی ژماره (1)دا ناوی ته‌واوی ژنه سه‌ركرده‌كانی كۆنگره‌ی سێی یه‌كێتی و ئۆرگان و كاركردن و شوێنیان ده‌ستنیشانكراون.
ئه‌و ژنانه‌ى بوونه ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند، له خولى دووه‌می - كۆنگره‌ى سێ دا:
هه‌روه‌ك پێشتریش وتمان ژماره‌یه‌كی زۆریش له ژنانی دیار و چالاكی ناو یه‌كێتی له كۆنگره‌كه‌دا بوونه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ند كه ئۆرگانێكی تری باڵایه له دوای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، ناوی ته‌واوی ئه‌و ژنانه‌ش كه گه‌یشتنه ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه له خشته‌ی ژماره (2) ببینه.
*ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی (ی.ن.ك)
سه‌رچاوه:
- په‌یڕه‌و و پرۆگرام- كۆنگره‌ی سێی (ی.ن.ك)، 2010ز.
- دۆسێی كۆنگره، گۆڤاری ده‌نگدان، ژماره (13)، ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی (ی.ن.ك)، 2010، ل11-12.
ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەند لە سێیەمین کۆنگرەدا