بەدرێژایی مێژووی دەسەڵات، دیموکراسی بێت یاخود نادیموکراسی، هەمیشە ئاپۆرای جەماوەریی، کاریگەریی زۆری هەبووە لەسەر رێڕەوی حوکمڕانی و گۆڕانکاری لە دەسەڵات و سیاسەتی دەوڵەتداری، ئەوەی دەمانەوێت لێرەدا ئاماژەی پێ بدەین لەناو گەلی کوردیش جەماوەر و گردبونەوە و ڕێپێوانی جەماوەری گۆرانکاریی لە دەسەڵات و حوکمڕانی بەدوای خۆی هێناوە، بە نموونە ڕاپەرینە مەزنەکەی گەلەکەمان لە 5/3/1991 دا.
رێپێوانی جەماوەریی ژنانی کوردستان لە شاری سلێمانییەوە بۆ شاری هەولێر، دژی شەڕی ناوخۆ و بەدیهێنانی ئاشتی، گردبونەوەی دەربڕینی ناڕەزایی دژی نادادپەروەریی و کەمیی خزمەتگوزاریی و قەیرانی دارایی ... تاد، کاریگەریی بەرچاویان هەبووە، لە ئێستاشدا لەناو بانگەشەی هەڵبژاردندا کۆبونەوە و ئاپۆرای جەماوەریی سەرەتایی هەڵهاتنی خۆری گۆڕانکارییە، کەواتە ئاپۆرای جەماوەریی بۆ بانگەشەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانیش گرنگی و مەهامی خۆی هەیە، کە چــاوەڕوان دەکرێت لیستی (١٢٩) سەرکەوتنی گــــەورە بــــەدەستبهێنێت، بـــەمەش باڵانسی دەســـەڵات و راســتکرنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
(ی.ن.ك) بەرپرسیارێتییەکی گەورەی لەسەرشانە بۆ دابینکردنی خۆشگوزەرانی خەڵکی کوردستان و گێڕانەوەی حوکمداریی بۆ سەر رێڕەوی شایستەی خۆی، ئەویش بەوە دەبێت کە ڕێژەیەکی زۆری جەماوەری حیزبی و ناحیزبی بەشداری بکەن لە دەنگدان و سەرکەوتنی گەورە بۆ لیستی (١٢٩) مسۆگەر بکەن، هەروەکو سەرۆکی (ی.ن.ك) هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی دەفەرمووێت؛ چەکەکەمان بدەنێ شەڕەکە بۆ ئێمە بەجێ بهێڵن، هەردوێنێش بوو لە کەرکوک -ی قودسی کوردســتان ئــــاپۆرای جەماوەریی، کاریگەریی خۆی بەجێهێشت لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کرکوك.
بێگومان لە شاری سلێمانی-یش کاریگەریی و رەنگدانەوەی بۆسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەبێت بەمەش دڵنیایی پارێزراوی بە قەوارەی هەرێمی کوردستان و ژیان و ماف و بار و گوزەرانی هاووڵاتیان دەدات، چونکە ڕوونە (ی.ن.ك) هەمیشە قوربانی لە پێناوی خۆشگوزەرانیی جەماوەری کوردستاندا داوە، ئیتر کاتی ئەوە هاتووە چیتر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەکرێتە قوربانیی مانەوەی دەسەڵاتدارانی ستەمکار و بێباک لە بەرامبەر نەداریی و هەژاریی و پێشێلکردنی ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان .
ئیتر پێویستە ئاپۆرای جەماوەریی نەعرەتەی شێرانە لێبدات بە گیان فیداییەوە کاندیدەکانی یەکێتی هەڵبژێرن و پەرلەمانی داهاتووی کوردستان بکەنە سەنگەری جەنگی تێکۆشان لە پێناوی بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵک و گێڕانەوەی دەسەڵات بۆ دەستی خاوەن ماڵانی خانووە قوڕەکان.