گەرمیان رەشید
لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا دۆناڵد ترەمپ دووبارە و سێ بارەی کردەوە، کە ئێستا دەیەوێت (گەورەترین دیپۆرتکردنەوەی بە کۆمەڵ لە مێژوودا) بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە: کە خۆی بە دیپۆرتکردنەوەی پلان بۆ داڕێژراوی ملیۆنان کەس ناوی دەبات، ئەوانە دەگرێتەوە کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە ئەمریکان.
ترەمپ بۆ ئەم مەبەستە دوو پیاوی داناوە، کە کار بە سیاسەتەکانی سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەکەن.
لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا دۆناڵد ترەمپ دووبارە و سێ بارەی کردەوە، کە ئێستا دەیەوێت (گەورەترین دیپۆرتکردنەوەی بە کۆمەڵ لە مێژوودا) بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە
سیاسەتی توندی کۆچبەری
یەکەمیان ستیڤن میلەرە، کە پێشتر لە کاتی یەکەم سەرۆکایەتی دۆنالد ترەمپدا وەک رەخنەگرێکی توندی کۆچبەری دەردەکەوت، ئێستا بڕیارە کارنامەی ترەمپ وەک جێگری سەرۆکی ئەرکانی کۆشکی سپی ئاراستە بکات.
دووەمیان، تۆم هۆمانە، کە وەکو پاسەوانی پێشووی سنوورەکان هەروەها دواتر بەڕێوەبەری کۆچبەری و جێبەجێکردنی گومرگی بە وەکالەت لە سەردەمی ترەمپدا کاری کردووە، دەسەڵاتی بەرفراوانی پێ دەدرێت، وەک «سەرپەرشتیاری سنوور»ی تازە دەستنیشانکراو، بۆ ئەوەی بەبێ سازشکاری ئەولەویەتەکانی ترەمپ جێبەجێ بکات، کە ئەویش سیاسەتێکی توندی کۆچبەرییە.
پرۆژەی 2025
دۆنالد ترەمپ، بە دانانی هۆمان، نیشانی دەدات کە ئامادەیە خەڵک لە ژینگەی مشتومڕاوی (پرۆژەی 2025) وەربگرێت بۆ ناو حکومەتەکەی، هۆمانیش وەک بەشداربوویەکی ئەم پلانەی گۆڕانکاری ریشەیی حکومەتی ئەمریکا دێت، کە لەلایەن دامەزراوەی میراتی کۆنەپەرستەوە نووسراوە.
پلانەکەش ئەوەندە مشتومڕی لەسەر بوو، تەنانەت دۆنالد ترەمپ لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا خۆی لێ بە دوور گرت، بەڵام ئێستا لانی کەم، بەشێک لە (پرۆژەی 2025) لەگەڵ هۆمان دەچێتە ناو کۆشکی سپییەوە.