کوردستانی نوێ دەستكراوەتر دەبێت..

09:44 - 2025-01-12
د.عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
88 خوێندراوەتەوە

چی لەوە باشترە كە سەرۆكێك، ئەوەی كە خاوەندارێتیی كۆتایی لە رۆژنامەیەكی رۆژانە دەكات و خاوەنی هێزێكی سیاسیی سەرەكیی گۆڕەپانەكەیە كە هێڵی فكریی دیاریكراوی خۆی هەیە، كۆمەڵێك لەم راسپاردانەی بۆ رۆژنامەكە هەبێت: رۆژنامەی خەڵك بن، ئازادبن، رەخنەی خۆتان بگرن و رەخنەمان لێ بگرن، كەموكوڕییەكان دامەپۆشن و ...هتد؟ چی لەوەش باشترە كە بشڵێت: خۆم پاڵپشتانم، بەڵام ئەگەر ئەو راسپاردانە جێبەجێ نەكەن، ئەوا مەرحەباشتان ناكەم.
سەردانی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی لەو ماوەیەدا بۆ مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری و دەستخۆشیكردن و مەرحەبای گەرمی، پەیامی ئەوەی پێگەیاندین كە نەك هەر كوردستانی نوێ، بەڵكو مەكتەبەكە بەگشتی لەسەر راسپاردەكانی دەڕۆن. بێگومان سەرۆكی یەكێتی، بێخەمە لەوەش كە كاراكتەرێكی سیاسیی دووربین و خاوەن روئیا و بڕیاری وەك كاك عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەكتەبەكە و كاك لەتیف نێروەیی-ش وەك سەركردەیەكی گەنجی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن و هەڤاڵانی تری هاوكاریشیان، لەو هەڤاڵانەن كە لەگەڵ كرانەوە و پانتایی زیاتری ئازادیی بڵاوكردنەوەدان و رۆژنامەیەكیان دەوێت كە پێش ئەوەی بۆ حزب بێت، بۆ خەڵكی كوردستان بێت، بەڵام پەیامی نوێ و ئەمجارەی سەرۆكی یەكێتی كە پەیامی پیرۆزباییە بۆ یادی 33 ساڵەی كوردستانی نوێ، هاوكات پەیامی تەواوی هەڤاڵانی تریش، هاندان و ئاماژەی روونی ئەوەیان تێدایە كە كوردستانی نوێ لە وەرزی نوێدا دەستكراوەتر دەبێت، بە پلان و بەرنامەیەكی باشتریشەوە راسپاردەكان جێبەجێ دەكات و وەك هەمیشە لە سەنگەری خواست و چاوەڕوانیی خەڵكی كوردستان و نەتەوەكەی خۆی و هەموو پێكهاتەكانی سەر خاكی پیرۆزی كوردستان دەبێت.

وتارەکانی نوسەر