هه‌ر له‌سه‌رده‌می هه‌رزه‌كارییه‌وه له ناوه‌ڕاست تا كۆتایی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، خولیای خوێندنه‌وه و نووسین و وێنه‌كێشانیش بووم، زۆریش سه‌رسام بووم به ژیاننامه‌ی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و ناودارانی جیهانه‌وه، حه‌زیشم به بواری نووسین و رۆژنامه‌نووسی بوو، به‌ڵام هه‌رگیز له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووم، رۆژێك بێت و له رۆژنامه و ده‌زگایه‌كی میدیایی كوردیدا كار بكه‌م، به‌تایبه‌ت له عیراقی سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا، بێ ئاگا له‌وه‌ی، رۆژێك دادێ و رۆژنامه‌و گۆڤاری كوردی له‌دوای راپه‌ڕین و سایه‌ی حوكمڕانی كوردیدا دێته ئارا، خه‌ونه‌كه‌ی منیش به كاركردن له بواری نووسین و رۆژنامه‌گه‌ری دێته‌دی.
دوای ئه‌وه‌ی له كه‌ركوكه‌وه هاتین بۆ سلێمانی، هه‌لی نووسین و كاركردنم بۆ ره‌خسا و یه‌كه‌مین بابه‌ته‌كانم له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی و رۆژنامه‌ی ئیتحاد لە 1997بڵاوكرده‌وه. له مانگی یه‌كی ساڵی 1998یش به ره‌سمی له كوردستانی نوێ دامه‌زرام، له سه‌رده‌مێكدا زۆرێك نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی گه‌وره‌و به‌توانا له رۆژنامه‌كه‌دا كاریان ده‌كردو تیایدا ده‌یاننووسی.
بۆ من كه له بیسته‌كانی ته‌مه‌ندا بووم و هه‌رچه‌ند حه‌زێكی زۆرم بۆ بواری رۆژنامه‌نووسی و نووسین هه‌بوو، به‌ڵام خاوه‌نی هیچ ئه‌زموونێك نه‌بووم، ئه‌وه‌ش كاركردنی سه‌ره‌تای له‌لام زۆر قورس كردبوو، به‌ڵام به هاوكاری به‌شێك له نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی ئه‌وكات و هه‌وڵی به‌رده‌وام، ده‌ست و په‌نجه‌م نه‌رم كرد له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسی و نووسیندا، دوای ئه‌وه‌ی له به‌شه جیاجیاكانی رۆژنامه‌كه كارم كرد هه‌ر له به‌شی سه‌ته‌لایت و تایپ و هه‌واڵ و لێكۆڵینه‌وه و ریپۆرتاژ و «سه‌رپه‌رشتیاری هه‌فتانه« و دواجار ده‌سته‌ی نووسه‌ران، به‌رده‌وامیشم له كاری نووسین و رۆژنامه‌نووسی دا تا رۆژی ئه‌مڕۆ كه نزیكه‌ی 20 ساڵی ته‌مه‌نم له كوردستانی نوێ‌دا به‌سه‌ر برد.
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ بیڵێم، كوردستانی نوێ، بۆ من و زۆرێك نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی سلێمانی و كه‌ركوك و هه‌رێم به گشتی، خوێندنگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی رۆژنامه‌نووسی و نووسین بوو، رۆژنامه‌كه زۆرێك نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی و قه‌ڵه‌می جوانی پێگه‌یاند كه ئێستا ناوی دیارن له بواری نووسین و رۆژنامه‌گه‌ری.
ئه‌گه‌رچی كوردستانی نوێ، كه وه‌كو یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی له دوای راپه‌ڕینی گه‌لی كورد له باشووری كوردستان دژ به رژێمی به‌عس چاپ و بڵاوكرایه‌وه، ئه‌وا له 33 ساڵی ته‌مه‌نیدا، له‌پاڵ ئه‌وه‌ی وه‌كو رۆژنامه‌یه‌كی حزبی به‌رگری له روئیا و بۆچوونه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، رۆڵێكی گه‌وره‌شی بینیوه له هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و گه‌یاندنی كێشه و سكاڵای هاووڵاتیان به‌لایه‌نه به‌رپرسه‌كان، كاره‌كانیشی به شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵانه و ئه‌ته‌كێتی رۆژنامه‌نووسیی كردووه كه ئه‌وه‌ش وایكردووه، زۆرێك نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له خۆی كۆبكاته‌وه.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم، ئه‌م رۆژنامه‌یه رۆژنامه‌ی دایكه بۆ ئێمه و زۆرێك رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، له‌سایه‌ی ئه‌م رۆژنامه‌یه‌شدا به‌ره‌و پانتایی كاری نووسین و رۆژنامه‌گه‌ری هه‌نگاومان نا، له یادی 33 ساڵه‌ی ده‌رچوونیدا پیرۆزبایی له‌ستافی رۆژنامه‌كه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه‌كانی ده‌كه‌م و خۆشم به خۆشحاڵ ده‌زانم سه‌ره‌تاكانی كاری نووسین و رۆژنامه‌گه‌ریم لێره‌وه ده‌ستپێكرد و و ساڵانێكی زۆری ته‌مه‌نیشم به‌م رۆژنامه‌یه به‌خشی.