ژن و یاد و ئازادی

10:02 - 2025-03-09
خەڵات فەرەیدون
210 خوێندراوەتەوە

رۆژی 8ی مارس بە بیرهێنانەوە و دەرفەتێکە بۆ قەدرزانین و بە کەم سەیرنەکردنی خەبات و بوێری و ئیرادە و چاونەترسی و دەستکەوتەکانی ژنانی کوردستان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا.
ژنانی کورد بەردەوامن لە شکاندنی بەربەستەکان و داڕشتنی داهاتوویەکی پرشنگدار لە پێناو یەکسانی و هاوشانی لەگەڵ رەگەزی بەرامبەر و نەهێشتنی هەر ستەم و زوڵمێک کە لە ژنان بکرێت.  
ژنانی بەهێز کۆمەڵگەی بەهێز بنیات دەنێن، هەر بۆیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانیی هەمیشەیی ژنان بووە و زۆرترین هەلی رەخساندووە بۆ کادرە ژنەکان لە ناوەندەکانی بڕیار و داڕشتنی سیاسەت و  رۆڵی بەرچاوی پێداون لە دامودەزگا حکومییەکانی سنووری دەسەڵاتی خۆیدا.
ژنانی کوردیش وەک ژنانی هەموو جیهان، مافی خۆیانە شانازیی بەمرۆژەوە بکەن و ئاهەنگی بۆ بگێڕن، وەک ئەوەی دوێنێ چەند چالاکییەک لە سلێمانی لە بەردەم باخی گشتیی ئەنجامدران بە بەشداریی ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵی مەدەنی کە مایەی بوونی ئازادی و رێزی ژن بوو لە سلێمانی.

وتارەکانی نوسەر