سۆران، بەسەركردنەوەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان

11:15 - 2024-03-11
کوردستان
256 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، بڵێسە جەبار فەرمان لێپرسراوی مەكتەبی شەهیدان و تێكۆشەران، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سەردانی بارەگای مەڵبەندی رێكخستنی سۆرانی كرد.
لە سەردانەكەیدا، لەلایەن خدر مستەفا لێپرسراو و ئەندامانی مەڵبەندەوە پێشوازیی كرا، پاشان لێپرسراوی مەكتەبی شەهیدان و تێكۆشەران بە یاوەریی هەڤاڵان، لە سنووری كۆمیتەی (سۆران، دیانا، باڵەكیان) ژمارەیەك خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی بەسەركردەوە و لەنزیكەوە گوێبیستی داواكارییەكانیان بوو و پێیڕاگەیاندن: بە هەموو شێوەیەك پاڵپشت و پشتیوانتان دەبین و درێغی ناكەین لە خزمەتكردنتاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان