بەرزانی قالەی خەڵوز

لە گۆڕستانی ئابڵاخ جەژنی لەگەڵ کوڕەکەیدا کرد

10:16 - 2024-06-23
هەمەرەنگ
240 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند و پێشمەرگەی دێرین، کارەکتەری سەرەکیی (بەرنامەی بەرنامە) و دنیایەک داهێنانی بواری میدیای کوردیمان، خەمخۆرەکەی بواری پاراستنی شوێنەوارەکان و هاوڕێ متمانە پێکراوەکەی دادە هێرۆ، کاکە بەرزانی قالەی خەڵوز  لە دەروازەی دەستپێکی جەژنی قووربان دا بەجێی هێشتین و یەکەم رۆژی جەژنی لە گۆڕێکی تەنیشت گۆڕی کوڕە حەڤدە ساڵانەکەی بەڕێکرد. لەم رۆژانەدا کەم هەواڵ هێندەی هەواڵی گیان لەدەستدانی (موڕاقیبە) قسە خۆشەکەی بەرنامەکەی د. شێرکۆ عەبدولڵا، گڕی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییە بەردا مەگەر نقومبوونی کەشتییەکەی کەناراوەکانی ئیتالیا.
هەمووان هاوخەمی دەردەبڕن بۆ مەرگی لەناکاوی یەکێ لەو کەسایەتییە ناوازانەی دووبارەبوونەوەیان زەحمەتە. رۆژەکان تێدەپەڕن، بەڵام شوێنی کارەکتەرە دەم و لەبز شیرینەکەی (چەلەحانێ) و هاوەڵی (دێوەکەی عەلادین) و (سەقەندوسەکەی وەی خڕ پاشا) خاڵییە و کەس ناتوانێت پڕی بکاتەوە. 
کەژاڵ ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان