شەهید شەهوان بەرواری

11:08 - 2024-07-08
کوردستان
103 جار خوێندراوەتەوە

ئەیاز محەمەد سەلیم هەركی

 

شەهید شەهوان فازڵ حسێن محەمەد ناسراو بە شەهوان بەرواری، لە دایكبووی ساڵی 1984ی كۆمەڵگەی (داركار)ی شاری زاخۆیە، لە ئامێزی بنەماڵەیەكی نیشتمانپەروەری هۆزی بەرواری لەدایكبووە، خوێندنی سەرەتایی لە دەركار تەواو كردووە.
گەنجێكی خوێنگەرم و نیشتمانپەروەر بووە، هەستێكی تایبەتی بۆ خزمەتكردنی كوردستان هەبووە.
دوای ئازادكردنی عیراق لە ساڵی 2003دا و گەڕانەوەی بارەگای یەكێتی بۆ دەڤەری بادینان، پەیوەندی كردووە بە رێكخستنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە لە كۆمیتەی زاخۆ.
ساڵی 2004 بۆتە پێشمەرگە لە دەستەی پاسەوانیی بارەگای كۆمیتەی رێكخستنی باتیفا، ساڵی 2010 گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاكی لیوا هاوبەشەكان لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لە فەوجی سێی لیوای 12 درێژەی بە خزمەتی پێشمەرگایەتی داوە.
دوای هێرشەكانی تیرۆریستانی داعش لە  10/6/2014 بۆ عیراق و بەتایبەت بۆ پارێزگای موسڵ و داگیركردنی بەشێكی خاكی كوردستان، شەهید شەهوان لەگەڵ هاوڕێكانی بەشداریی لە چەندین شەڕ و نەبەردیی سەخت كردووە لە دژی ئەو گروپە تیرۆریستییە، وەك: شەڕەكانی: بەعشیقە، حەردان، شنگال.
بەداخەوە، رۆژی 16/11/2015 لە ئەنجامی بۆمبێكی چێندراو لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، لە قەزای شنگال شەهیدكرا.
شایانی باسە، خەڵكی دەڤەری زاخۆ بە درێژایی مێژوو بەشێك بوون لە تێكۆشەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و رۆڵێكی سەرەكییان بینیوە لە شۆڕشی نوێ و لە یەكێتیدا، لەهەموو قۆناغەكاندا بە گیانی خۆیان بەرگرییان لە یەكێتی كردووە و ژمارەیەكی زۆر شەهیدیان لەو رێبازەدا بەخشیوە، لە شەڕەكانی دژی تیرۆریستانی داعشیشدا بە هەمان گیانی رابردووەوە دەستیان دایە چەكی بەرەنگاری و لەو پێناوەشدا ژمارەیەكی زۆر شەهید و برینداریان بەخشی كە شەهید شەهوان بەرواری یەكێكە لەوانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان