خانەقین.. تێزێكی دكتۆرا لە بواری یاخیبوون لە شیعری كوردیدا

11:14 - 2024-07-08
هەمەرەنگ
111 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ یەك شەممە 7/7/2024 لە شاری خانەقین و لە هۆڵی كۆنفرانسی بەشی زمانی كوردی – كۆلێژی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی گەرمیان، تێزی خانمە توێژەر (ئاوات رەحیم كەریم حەسەن) لە ژێر ناونیشانی (یاخیبوون لە شیعری كوردیدا 1970-1991 – كرمانجی ناوەڕاست)، پێشكەشكرا، دوای گفتوگۆیەكی زانستی و هێمن لەلایەن لیژنەی گفتوگۆوە كە پێكهاتبوو لە ژمارەیەك پرۆفسیۆرو پرۆفیسۆری یاریدەدەر، تێزەكە وەك خۆی وەرگیرا. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان