سەرجەمیان یانەكانی كوردستانن

ئەمڕۆ پاڵەوانێتیی باسكەی خانمانی عیراق كۆتاییدێت

12:03 - 2024-08-18
وەرزش
161 جار خوێندراوەتەوە
گرتەیەک لە یارییەکانی ئەم پاڵەوانێتییە

پاڵەوانێتیی باسكەی خانمانی یانەكانی عیراق لە هۆڵی داخراوی یانەی ئەكاد عەنكاوە لە هەولێر بەردەوامە و ئەمڕۆ كۆتایی بەیارییەكانی دێت.
ئەم پاڵەوانێتییە تیپی خانمانی پێنج یانەی عیراق كە سەرجەمیان یانەكانی هەرێمی كوردستانن، بەشداریی تیادا دەكەن، ئەوانیش ئەم یانانەن (ئەكاد عەنكاوە، سەنحاریب، ئەفرۆدێت، سابیس، گازی باكوور).
ئەمڕۆ یەكشەممە 18/8 كۆتای بە یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتییە دێت و دوو یاریی دەكرێن كە یەكێكیان یارییەكی یەكلاكەرەوە و بەهێزە، هەردوو تیپی یانەكانی گازی باكوور و سەنحاریب دەیكەن، تا جەولەی سێیەمی یارییەكان، ئەكاد و گازی باكوور هیچ یارییەكیان نەدۆڕاندووە، و لەم یارییەدا لەگەڵ سەنحاریب ركابەریی دەكەن بۆ بردنەوەی نازناوی پاڵەوانی خولەكە و هەردوو یارییەكەی ئەمڕۆ بەمشێوەیە دەكرێن:
*گازی باكوور × سەنحاریب.
*ئەكاد × سابیس.
دەبێت دوێنێ شەممە، جەولەی پێشكۆتایی یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتییە كرابن، هەردوو یاریی دوێنێش دوو یاریی گرنگ بوون، یەكەم یارییان دەبێت ئەكاد و گازی باكوور یاریییەك و ئەفرۆدێت و سەنحاریب یارییەكەی تری ئەم جەولەیان كردبێت.
شایانی باسە هەرسێ یانەی سەنحاریبی دهۆك و گازی باكووری كەركوك و ئەكاد لە جەولەكانی یەكەم  تا سێیەمی یارییەكاندا بەهێزترین ئاستیان پیشانداوە و ئەكاد و گازی باكوور هیچ یارییەكیان نەدۆڕاندووە، سەنحاریبیش تەنیا یەك یاریی بە ئەكاد دۆڕاندووە، تەواوی ئەنجامی یارییەكانی یەكەم تا سێیەم جەولە كەرۆژانی چوار شەممەی رابردوو تا هەینی كراون، بەمشێوەیە بوون:
رۆژی یەكەم 14/8
*گازی باكوور 88 × 39 ئەفرۆدێت.
*سەنحاریب 61 × 45 سابیس.
رۆژی دووەم 15/8
*سەنحاریب 81 × 82 ئەكاد.
*سابیس 71 × 57 ئەفردێت.
رۆژی سێیەم 16/8
*ئەكاد 78 × 68 ئەفرۆدێت.
*سابیس 59 × 79 گازی باكوور.

بابەتە پەیوەندیدارەکان