پیرۆزبایی كۆمەڵەی دۆستایەتیی فەلەستینی-عیراقی بۆ سەرۆك بافڵ و یەكێتی

״شەقامی كوردی، متمانەی تەواوی بە یەكێتی و رێبازەكەی هەیە״

12:54 - 2024-10-23
کوردستان
242 جار خوێندراوەتەوە

سەعد خەلیل سەرۆكی كۆمەڵەی دۆستایەتیی فەلەستینی-عیراقی، بەناوی ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كۆمەڵەكەوە، پەیامێكی ئاڕاستەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كردووە بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە.
لە پەیامەكەدا هاتووە: پیرۆزبایی لە گەلی كوردی برامان و هەرێمی كوردستان و سەركردایەتی و كادرانی ی.ن.ك دەكەین بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، بۆ ئەو سەركەوتنە یەكلاكەرەوەیە، كە ئەوە بەڵگەی متمانەی شەقامی كوردییە بە یەكێتی و رێبازەكەی لە بەرگریی لە مافەكانی گەلی كورد و ئایندەی ئەو گەلە.
پیرۆزبایی پارتی سۆشیالیستی یەمەن
هەروەها، د.موختار ئەلمەخلەفی لەجیاتی پارتی سۆشیالیستی یەمەن، لە پەیامێكدا پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات بەبۆنەی ئەو سەركەوتنە گەورەیەی لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا، بەدەستیهێناوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان