پاڵەوانێتیی بالەی كچانی لاوانی یانەكانی عیراق

كچانی دەبەرندیخان میدالی زێڕیان لەملكرا و جامی پاڵەوانیشیان بەرز كردەوە

12:11 - 2024-08-18
وەرزش
146 جار خوێندراوەتەوە

تیپی كچانی یانەی دەربەندیخان نازناوی پاڵەوانی بالەی لاوانی یانەكانی عیراقیان بەدەستهێنا و جامی پاڵەوانیان بەرز كردەوە.
تیپی كچانی 11 یانەی عیراق بەشداریی ئەم پاڵەوانێتییەیان کردبوو، بەسەر سێ گروپدا دابەشكراون:
*گ1: تەق تەق، سیروانی هەڵەبجە، ئەرمەنی، ئیتیحاد.
*گ2:ئەفرۆدێت، قەرەقوش، گازی باكوور، خاڵس.
*گ3:دەربەندیخان، شۆرجە، ئەكاد.
رۆژی یەكشەممە 11/8/2024  ئەم پاڵەوانێتییە لە هۆڵی داخراوی یانەی دەربەندیخان دەستیپێكرد و رۆژی 15/8 كۆتاییهات، لە یاریی كۆتاییدا كچانی دەربەندیخان لە كچانی تەق تەق- یان بردەوەو نازناوی پاڵەوانیان دەستەبەر كرد.
لە یاریی دیارییكردنی پلەكانی سێیەم و چوارەمییشدا، كچانی گازی باكوور توانیان یارییەكە لە تیپی كچانی قەرەقوش ببەنەوە و بەمشێوەیە میدالی زێر لەملی كچانی دەربەندیخان و زیو لەملی كچانی تەق تەق و میدالی برۆنز لەملی كچانی گازی باكوور كرا و پاڵەوانێتییەكە كۆتاییهات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان