خولە ناوخۆییەكانی وڵاتانی ئەوروپا دەستیانپێكرد

چەندین یاریی كراون و ئەمڕۆش چەندین یاریی دەكرێن

12:16 - 2024-08-18
وەرزش
140 جار خوێندراوەتەوە

خولە ناوخۆییەكانی وڵاتانی ئەوروپای وەرزی رابردوو لە مانگی مایۆ – 5/2024 –ەوە پەردەیان لەسەر دادرایەوەو پاڵەوانەكانیان بۆ وەرزی 2023-2024 دەركەوتن، ئەم هەفتەیەش كاروانی یارییەكانی وەرزی نوێی 2024-2025 ی خولە بەهێز و ناودارەكانی ئەو كیشوەرە دەستپێدەكەن.
خولەكان كەی دەستپێدەكەن؟
یەكێتیی تۆپی پێی ئەو وڵاتانە لەلای خۆیانەوە وادەی دەستپێكردنی وەرزی نوێیان دیارییكردووە و هەریەكە لەو خولانە لەم وادانەدا دەستپێدەكەن:
ئیسپانیا-لالیگا
ئەم خولە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 15/8 كاروانی یارییەكانی كەوتنە رێ و یەكەم هەفتەی یارییەكانی پێنج رۆژ بەردەوام دەبن و هەر رۆژە دوو یاریی بەمشێوەیە لە یاریگای یانەكانی لای راست دەكرێن:

پێنجشەممە 15/8
*ئە.بیلباو1×1خیتافی.
*ریاڵ بیتیس1×1جیرۆنا.

هەینی 16/8
*سێڵتاڤیگۆ 2×1 دیپۆرتیڤۆ ئالاڤیس.
*لاس پاڵماس2×2سیڤییا.

شەممە 17/8
*ئۆساسۆنا×لیگانیس.
*ڤالانسیا×بارسیلۆنا.
یەكشەممە 18/8
*ریاڵ سۆسیداد × رایۆڤالیكانۆ.
*ریاڵ مایۆركا × ریاڵ مەدرید.

*دووشەممە 19/8
*ڤالادۆلاید × ئیسپانیۆڵ.
*ڤیاریاڵ×ئە.مەدرید.
یەكەم یاریی ئەو رۆژانە سەعات 8 ی شەو و دووەم یارییش سەعات 10:30 دەستپێدەكەن.
ئینگلتەرا-پریمەر لیگ

هەینی 16/8
*مان یونایتد 1 × 0 فۆڵهام.

شەممە 17/8
*ئیبسویچ × لیڤەرپوڵ.
*ئەرسناڵ × وڵڤەرهامپتۆن.
*ئیڤەرتۆ ن × بریاتۆن.
*نیوكاسڵ × ساوسهامپتۆن.
*نۆتینگهام فۆریست × بۆرنمۆس.
*وێستهام × ئەستۆن ڤێلڵا.

یەكشەممە 18/8
*برینفۆرد×كریستاڵ پاڵاس-سەعات 4 ی عەسر.
*چێڵسی × مان سیتی سەعات 6:30 ئێوارە.
دووشەممە 19/8
*لیستەر سیتی × تۆتنهام-سەعات 10 ی شەو.
ئیتاڵیا سیریا A

شەممە 17/8
*پارما × فیۆرەنتینا-.
*جەنەوا × ئینتەرمیلان.
*ئەی سی میلان× تۆرینتۆ.
*ئیمپۆلی × مۆنزا.

یەكشەممە 18/8
*بۆڵۆنیا × ئۆدینیزی -سەعات 7:30 ئێوارە.
*ڤیرۆن ا× ناپۆلی- سەعات 7:30 ئێوارە.
*لازیۆ × ڤینیزیا - سەعات 9:45 ی شەو.
*كالیاری × رۆما - سەعات 9:45 ی شەو.
دووشەممە 19/8
*لیچی×ئەتڵەنتا. سەعات 7:30 ئێوارە.
*یۆڤانتۆس×كۆمۆ-سەعات 9:45 ی شەو.

فەرەنسا-لیگ A
ئەم خولەش بەهەمان شێوە ئەم هەفتەیە و سبەی هەینی بە یاریی لۆهاڤەر و پاریس سانجێرمان دەستیپێكرد و پاریس سانجێرمان 4-1 یارییەكەی بردەوە، سەرجەم یارییەكانی هەفتەی یەكەم تا رۆژی یەكشەممەی ئایندە بەردەوام دەبن.

ئەڵمانیا-بۆندس لیگا
ئەم خولە رۆژی هەینی 23/8 دەستپێدەكات و یەكەم یارییش بروسیا مونشنگلادباخ و بایەر لیڤەكوزن-ی پاڵەوانی وەرزی رابردوو دەیكەن.
هۆڵەندا
ئەم خولە لە هەفتەی رابردوو 9/8/2024 – ەوە دەستیپێكردووە و سەرجەم یارییەكانی هەفتەی یەكەمی كراون، ئەم هەفتەیەش یارییەكانی هەفتەی دووەمی دەكرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان