‎كۆنۆر گالاگێری پەیوەندی بە ئەتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی دەكات

12:24 - 2024-08-21
وەرزش
136 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی رەسمی ئەتلێتیكۆ مەدرید بڵاویكردووەتەوە، ئەستێرەی پێشووی یانەی چێڵسی، كۆنۆر گالاگێر گرێبەستێكی درێژخایەنی لەگەڵ ئەتلێتیكۆ مەدرید ئیمزاكردووە و ئێستا یاریزانێكی نوێی یانەكەیە.
گرێبەستەكە بۆ ماوەی پێنج وەرز دەبێت، هەروەها لە بەرامبەر گواستنەوەی یاریزانەكە ئەتلێتیكۆ بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بە چێڵسی دەدات و بەمەش دەبێت بە دووەم گرانبەهاترین گرێبەستی لالیگا لەم هاوینە.
كۆنۆر گالاگێری 24 ساڵان بەرهەمی ئەكادیمیای چێڵسییە و تا ئێستا 95 یاریكردووە و خاوەنی 10 گۆڵە، كالاگێر 13 یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا كردووە و بانگهێشتی یۆرۆی 2024 كرابوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان