كتێبێكی دیكۆمێنتتاری لەسەر قوربانیانی كارەساتی ئەنفال و شەهیدانی رۆژانی خەباتی پێشمەرگایەتی دژ بە رژێمی بەعسی رووخاو كە بەرهەمی هەردوو نووسەر عەدنان حسێن مەحمود و ئەحمەد حەمید مەحمودە، هەردوو نووسەر كە بە هاوبەشی ئەم كتێبەیان دەركردووە ئاماژەیان بە گێڕانەوەی قوربانیانی كارەساتی ئەنفال لە ناوچەی داودەی سەر بە گەرمیان بە تایبەت (گوندی گەرمك) كردووە، كە هەردووكیان لەدایكبووی ئەو گوندەن، بە پێی ئەو بەڵگەنامانەی كە لەو كتێبەدا خستویانەتەڕوو لەو گوندەدا زیاتر لە 500 كەس لە پیر و گەنج و ژن و منداڵ بەر شاڵاوی ئەنفال كەوتوون، كتێبەكە بە تیراژی 1000 دانە لە چاپخانەی زانا لە سلێمانی چاپ كراوە.
عومەر ئاوارە