لە سەکۆی میدیا جیهانی و ئیقلیمییەکانەوە

لە میدیاکانی جیهانەوە

12:34 - 2024-09-15
جیهان
122 جار خوێندراوەتەوە

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعیراق بانگەشەیە

بەپێی رێککەوتنێکی بەهاری رابردووی نێوان سەرۆک وەزیرانی عیراق و بەرپرسانی ئەمریکا، دەبێت هێزەکانی ئەمریکا لەناو خاکی عیراق بکشێنەوە.
 بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی (دێرستاندارتی) نەمسایی، ئەو داوایە یەکێکە لە دروشمە هەرە سەرەکییەکانی ترەمپ کە دەیەوێت زوو جێبەجێ بکرێت، بەڵام جۆ بایدن ی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، پێشیکەوتەوەو دەیەوێت لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا سوود لەو کەیسە وەربگرێت و لەوکاتەدا بیکاتە دەستکەوت بۆ حزبەکەی و»کامالا هاریس»ی کاندیدی حزبەکەی بۆ سەرۆکایەتیی خولی داهاتوو، دەنا ئەمریکا هیچ نیازی نییە هێزەکانی بکشێنێتەوە. 

لە دیبەیتەکەدا هاریس لە ترەمپ لێهاتووتر دەرکەوت

 لە دیبەیتی نێوان دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان و  کامال هاریس  کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا، هاریس توانیی بەرگری لە بەرنامەی خۆی و حزبەکەی بکات و پڕوپاگەندەکانی ترەمپ رەتبکاتەوە.
لەو رووەوە رۆژنامەی نیویۆرک تایمز پێیوایە لە یەکەمین دیبەیتدا هاریس باشتر خۆی و دروشمەکانی نمایش کرد لە ترەمپ، بەڵام ئەوەش ئەوە ناگەیەنێت کە کار لە بانگەشە دەکات، بەڵکو هشێتا هەروەک خۆی دەمێنێتەوە تا دیبەیتەکانی داهاتوو.
 جۆ بایدنی سەرۆکیش رایگەیاند کە هاریس زۆر باشتربوو.

ئۆکرانیا رێگەی پێدەدەرێت مووشەکی دوورهاوێژ بەکاربهێنێت؟ 

 ئۆکرانیا لەمێژە داوادەکات رێگەی پێ بدەن مووشەکی دوورهاوێژی هەناردەی خۆرئاوا بەکاربهێنێت بۆ ئامانجە سەربازییەکانی ناو خاکی روسیا، ئەگەرچی هێشتا گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵنەکراوە، بەڵام لەم رۆژانەدا جموجۆڵێکی سیاسیی زۆر هەیە لەسەر ئەو کەیسە و رۆژنامەنووسانی جیهان قسەی زۆری لەسەر دەکەن.
رۆژنامەی ئێندپێندتی چاپی بەریتانیاش دۆخەکە بە ئاڵۆزتر لە جاران دەبینێت و نووسیوێتی «هەڕەشەکانی پوتین تووندتر بووە و لەم رۆژانە رایگەیاندووە کە مووشەکە بالیستییەکان هی خۆرئاوان و تەکنیک و بەرنامەڕێژیی ئەو تەکنۆلۆژیایە دەبێت لەلایەن کارمەندانی ناتۆوە بکرێن و سەربازانی ئۆکرانیا هیچی لێ نازانن.
 کاتیک سەربازانی ناتۆ ئەوکارە دەکەن، ئەوکاتە راستەوخۆ بەشداردەبن لەو پرۆسەیەدا، لەو حاڵەتەشدا روسیا دەستکراوە دەبێت بۆ بەکارهێنانی ئەوانەی خۆی.
 لە هەواڵێکی تری هەمان رۆژنامەشدا هاتووە کە لەم رۆژانە روسیا 6 دیپلۆماتکاری بەریتانی بە تۆمەتی سیخوڕی لە وڵاتەکەی دەرکردوە، ئەمەش لە کاردانەوەی ئەو پێشهاتە نوێیەدایە.

بەرەی شەڕی روسیا - ئۆکرانیا فراوانتر دەبێت

  رۆژنامەی لاکرۆکیسی فەرەنسی نووسیوییەتی پشتیوانییە سەربازییەکانی ئێران بۆ روسیا لەلایەک و هەوڵی دروستکردنی بەرەیەکی یەکگرتوو لە دژی خۆرئاوا لەلایەن روسیا و چین و کۆریای باکوور، ئاماژەی ئەوەن کە جەنگەکە گشتگیر بووە و تەنها ئەوروپییەکان ناگرێتەوە، بۆیە خۆرئاواییەکان درک بەو راستییە دەکەن، چونکە لەوانەیە بەهەر نرخێک بێت، دەیانەوێت ئۆکرانیا سەربخەن.

بڕیارەکەی ئەڵمانیا، ناڕەزایی ئەوروپییەکانی لێدەکەوێتەوە

 سەبارەت بە بڕیاری ئەڵمانیا بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ئەو وڵاتانەی کە لێوەی هاتوون، کە لەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت، لە هەندێ نێوەندی ئەوروپایی وڵاتانی وەک پۆڵەندا و نەمساوە ناڕەزایی دروستبووە، لەو بارەیەشەوە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی دەڵێت: ئەگەر حزبە دەسەڵاتدارەکانی ئەڵمانیا پێیانوایە لەڕێی کۆنترۆڵی سنوورەکان و وەرنەگرتنی کۆچبەرانەوە دەنگەکانیان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا زیادبکەن، ئەوا بەهەڵەداچوون، چونکە ئەمە شکاندنی بنەماکانی یەکێتیی ئەوروپایە و دەرفەتێکی زیاتر بۆ دەنگە ناڕازییەکان و حزبە راستڕەوەکان دەڕەخسێنێت.

شینگن دەکەوێتە مەترسییەوە
هەر لەسەر ئەم بابەتە، رۆژنامەی سیدسفینکسانی سویدی پێیوایە ئەم بڕیارە ناوچەی شینگن دەخاتە بەر مەترسیی هەڵوەشانەوەوە، بۆیە پێویستە کۆمسیۆپنی یەکێتیی ئەوروپا رەزامەندیی لەسەر ئەو هەنگاوە نەدات و بەجۆرێک مامەڵە بکرێت کە هاوتای بڕیارەکانی ئەوروپا بێت. 


بابەتە پەیوەندیدارەکان