ئەمریکا لەگەڵ بەغدا رێکدەکەوێت و پلانی کشانەوەی رادەگەیەنێت

10:31 - 2024-09-21
جیهان
150 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەیەکی ئەمریکی لە زارى سەرچاوەیەکی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردووەتەوە، بەغدا و واشنتۆن لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق رێکەوتوون و بڕیارە لە کۆتایی ساڵی 2026 داهێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە عیراق بکشێنەوە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی دەڵێت، بڕیارە سەدان کەس لە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە بەغدا و رۆژئاوای عیراق لە ئەیلولی ساڵی داهاتوو بکشێنەوە و ئەو هێزانەشی لە هەرێمى کوردستانن لە کۆتایی ساڵی داهاتوودا دەکشێنەوە.
هاوکات سایتی پۆڵەتیکۆى ئەمریکى، لە دوو سەرچاوەی ئیدارەی ئەمریکاوە ئەوەی راگەیاندووە، چاوەڕواندەکرێت لەم هەفتەیەدا عیراق و ئەمریکا لەبارەی کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا بگەنە رێکەوتن.
دەشڵێت، گفتوگۆکان لەبارەی ئەو 2500 سەربازەوەیە کە ئەمریکا لە عیراق هەیەتی و لە کۆتایی ساڵی 2026 بڕیارە وڵاتەکە بەجێبهێڵن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان