مام جەلال، بە پێنووسی هاوڕێ‌ و هاوسەنگەرانی لە گۆڤارێكی تایبەتدا

12:15 - 2024-10-03
هەمەرەنگ
93 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ 3/10/2024، لە ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال-دا، ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری (دۆكیومێنت)، بڵاودەكرێتەوە كە چەندین بابەت و دۆسێی بەپێز و بە بەڵگە و وێنەی مێژوویی لە خۆدەگرێت، لەبارەی سەرۆك مام جەلال-ەوە.
لەم ژمارەیەی گۆڤارەكەدا كە ژمارە (4)ە، ئەم بابەتانە لەبارەی مام جەلال بڵاوكراونەتەوە: شكۆی نەتەوەیەك، چیم لە بیرماوە لەسەر سەگوەڕ نووسینی مام جەلال، جەلال تاڵەبانی لەناو بەڵگەنامە نهێنییەكانی فەڕەنسا، وەكالەتی مام جەلال بۆ كەمال محێدین، چاوپێكەوتنی سەرنووسەری گۆڤارەكە لەگەڵ حەسەن عەلەوی، دۆسیەی پارێزەرایەتی جەلال تاڵەبانی، خەمی چاپ و  چاپخانە، یادگاریم لەگەڵ مام جەلال، مام جەلال پاڵپشتی وەرزش بوو، نامەی مام جەلال تاڵەبانی بۆ عەزیز شەریف، نامەی مام جەلال بۆ شاعیری گەورەی عەرەب جواهیری، مام جەلال و بەدرخان، سەروەری میللەتێك.
بێگومان، گۆڤارەكە، چەندین دۆسێ و بابەتی بەڵگەنامەیی تریش لە خۆدەگرێت و یەكێكە لە ژمارە دەوڵەمەندەكانی گۆڤارەكە. گۆڤاری دۆكیومێنت، گۆڤارێكی وەرزییە و لەشاری هەولێر دەردەچێت، خاوەنی ئیمتیازی گۆڤارەكە حوسێن ئەحمەد ە و سەرنووسەرەكەشی ستار ئەمین-ە.
كۆمار مەسعود

بابەتە پەیوەندیدارەکان