کۆچی دوایی زانا و مامۆستای ئاینی (مەلا حەمەئەمین کەلاری) سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی ئاینی کوردستان، وتاربێژی مزگەوتی گەورەی کەلار و کەسایەتی دیاری گەرمیان لە دڵەوە نیگەرانیكردین.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەكەی و مامۆستایانی پایەبەرزی ئاینیی گەرمیان دەكەم و هاوبەشی ماتەمیانم.
لە خوای گەورە داواكارم مامۆستای پایەبەرزمان بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان