پاشای باران هەندەرسن

12:35 - 2024-10-06
هەمەرەنگ
81 جار خوێندراوەتەوە

رۆمانی «پاشای باران هەندەرسن» یەكێكە لە شاكارەكانی نووسەری ئەمریكی – كەندی، سۆڵ بێڵۆ-یە، دیلان قادر لە ئینگلیزییەوە كردوویەتی بە كوردی و دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بە تیراژی 1000 دانە چاپ و بڵاویكردۆتەوە.
ئەم رۆمانە پڕ خوێنەرترین رۆمانەكانی نووسەرە، كە ساڵی 1976 خەڵاتی نۆبڵی بەدەستهێناوە. سۆڵ بێڵۆ چواردە رۆمان و نۆڤڵێتی نووسیوە، لەگەڵ شانۆنامەیەك و چەندین كۆمەڵە چیرۆك و كۆمەڵێك وتار. لە رۆمانەكەدا هەندەرسن كارەكتەری سەرەكیی رۆمانەكەیە، سەربازێكی خانەنشین و كابرایەكی ملیۆنێرە، خاوەنی منداڵ و زەوی و زار و پێگەیەكی كۆمەڵایەتییە، كەچی هەرچی هەیەتی بەجێدەهێڵێت و لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە دەچێت بۆ كیشوەری ئەفریقا تا وەڵامی ئەو پرسیارانەی دەستبكەوێت كە تینی بۆ دەهێنن و تووشی مەراقی دەكەن.
جەواد حەیدەری 

بابەتە پەیوەندیدارەکان