مەرجەكانی بەشداریكردن لە (27)مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ

12:51 - 2024-10-06
هەمەرەنگ
85 جار خوێندراوەتەوە

داوا لە نووسەرو توێژەرە بەڕێزەكان دەكەین كە بۆ ناردنی بەرهەمەكانیان (شیعر، چیرۆك، لێكۆڵینەوە) رەچاوی ئەم مەرجانە بكەن كە بۆ بەشداریكردن لە پێشبڕكێی (27)مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ دیاریكراون:
1 - بابەتەكان با بە فایلی وۆرد بێت، نەكPDF.
2 - شیعر لە پێنج (5) لاپەڕە زیاتر نەبێت.
3 - چیرۆك لە دوو هەزار (2000) وشە زیاتر نەبێت.
4 - لێكۆڵینەوە لە شەش هەزار (6000) وشە زیاتر نەبێت.
5 - نابێت پێشتر بابەتەكان لە هیچ شوێنێك بڵاوكرابێتنەوە و پێشكەشی هیچ ناوەندێكی ئەكادیمی كرابن.
6 - ژمارە مۆبایل و ئەدرەسی نووسەرەكە لەگەڵ ناوەكەیدا دابنرێت.
7 - بابەتەكان تا (25-10-2024) وەردەگیرێن.
8 - بەرهەمەكانتان لەڕێگای ئەم ئیمەیلەوە بنێرن [email protected]
یان دەتوانن لەسەر CD بیگەیەننە بنكەی رووناكبیری گەلاوێژ لە سلێمانی-گردی ئەندازیاران-نزیك هۆڵی رۆشنبیری.

بابەتە پەیوەندیدارەکان