دای كەوسەرەكەی كەركوك و رۆژانی زێڕینی هونەر

11:11 - 2024-10-07
هەمەرەنگ
61 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی دێرینی شاری كەركوك عومەر مەحمود كە بە (دای كەوسەر) ناسراوە لەنەتەوەی توركمانی رەسەنە و لە سەرەتای ساڵانی حەفتاكانەوە خزمەتی هونەری شارەكە دەكات.
 عومەر مەحمود لە ساڵی 1942 لەدایكبووە و هەر لە منداڵییەوە حەزی لە هونەر كردووە و توانیویەتی لە بواری نواندن و گۆرانی وتن ئاستێكی بەرزی پێشكەش بکات، بۆیە ناوی لێ نراوە(دای كەوسەر) چونكە گۆرانی مەنەلۆجی لە تەلەفزیۆنی كەركوك لە ساڵانی حەفتاكاندا تۆمار كردووە. هەروەها مەنەلۆجی (فاتمەخان)یشی تۆمار كردووە كە كاتی خۆی دەنگدانەوەی باشی لەناو جەماوەری توركماندا هەبووە. 
 عومەر مەحمود بە دوالاپەڕەی وت: جگە لە مەنەلۆج بواری نواندنیشی گرتۆتەبەر و لە چەندین چیرۆكی تەمسیلی كۆمیدی توركمانی بەشداری كردووە و ئێستاش لای جەماوەر هەر بە ناوی (دای كەوسەر) دەناسرێتەوە. 
وتیشی: بە داخەوە هونەرمەندە دێرینەكانی توركمانی خزمەتی زۆری هونەریان كردووە لە كەركوك، بەڵام پشتگوێخراون و ئاوڕیان لێ نادرێتەوە.
لەمدواییانەدا كۆشكی رۆشنبیریی و هونەر لە كەركوك قەڵغانی داهێنانیان پێشكەشی عومەر مەحمود كرد لە پێناو ئەو خزمەتەی بە شارەكەی كردووە. 

 رزگار شوانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان