ژمارە 4 ی گۆڤاری دۆكیومێنت ناسێنرا

11:13 - 2024-10-07
هەمەرەنگ
46 جار خوێندراوەتەوە

بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە نووسەران و ئەدیبان،  لە شاری رانیەی لە حەوتەمین ساڵیادی ماڵئاوایی سەرۆك مام جەلالدا، ناوەندی رێكخراوە دیموكراتیەكانی راپەرین كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنەوەی بۆ ژمارە 4 ی گۆڤاری دۆكیومێنت سازكرد.
لە كۆڕەكەدا ستار ئەمین سەرنووسەری گۆڤارەكە تیشكی خستەسەر ناوەڕۆكی گۆڤارەكە و بۆ ئامادەبووانی شیكردەوە، ئاماژەی بەوەكرد رۆژی دەرچوونی گۆڤارەكە هاوكات بوو لەگەڵ ماڵئاوایی شكۆی نەتەوە، سەرۆك مام جەلال، لە سۆنگەی ئەو هەموو خزمەت و ئەزموونەی لە بواری رۆژنامەگەری سەرۆك مام جەلال هەیبووە، سێ لەسەر چواری بابەتەكانی ئەم ژمارەیە بۆ جەنابی مام جەلال تەرخان كراوە.
جێگر خدر

بابەتە پەیوەندیدارەکان