چڵی زێڕین

10:47 - 2024-10-16
کەلتور
110 جار خوێندراوەتەوە

چڵی زێڕین لێكۆڵینەوەیەكە لەبارەی جادووگەری و ئایین كە (سێرجەیمس جۆرج فرەیزەر) نووسەری سكۆتلەندی نووسیویەتی و محەمەد حەمەساڵح تۆفیق لە ئینگلیزییەوە كردوویەتی بە كوردی و دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە دوو بەرگدا بە تیراژی 1000 دانە چاپ و بڵاویكردۆتەوە.
ئەم كتێبە سامانێكی گەورەی ئەفسانە و ئایین و تابووە كۆمەڵایەتییەكان و باوەڕ و نەریتی باوبووە لە زۆربەی كەلتورەكانی جیهاندا. نووسەری ئەم لێكۆڵینەوەیە زانایەكی مرۆڤناسی(ئەنسرۆپۆڵۆجی)ی ناودارە، بۆ جێبەجێكردنی كارەكەی، جگە لە پسپۆڕی خۆی، ساڵانێكی زۆری بە خوێندنەوە و بە دواداچوون بەسەر بردووە.
كتێبەكە لە دوو بەرگ پێكهاتووە كە باس لە پاشای دارستان، پاشای كاهینەكان، جادووگەریی هاوسۆزی، جادووگەری و ئایین، بەرجەستەبوونی خواوەندەكان لە مرۆڤدا، پەرستنی دارەكان، شتە تابووەكان، مەترسییەكانی رۆح، ئەفسانەی ئۆسیریس، گواستنەوەی بەدی و خراپە، قۆچی قوربانیی گشتی دەكات. 
جەواد حەیدەری

بابەتە پەیوەندیدارەکان