چەند پرۆژەیەك بۆ سەركەپكان

01:41 - 2024-10-17
کوردستان
159 جار خوێندراوەتەوە

جێگر خدر
لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، نۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری كە هەموویان پەیوەستن بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان، لە ناحیەی سەركەپكانی ئیدارەی راپەڕین جێبەجێ دەكرێن.
مەولود حەمەد سەرۆكی شارەوانیی سەركەپكان بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە پاش سەردانەكەی قوباد تاڵەبانی بۆ ناحیەكەمان، نۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری كە خۆی دەبینێتەوە لە چاككردن و قیركردن و كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك و پرۆژەی ئاوەڕۆ و دروستكردنی باخچە و راكێشانی ئاوی پاكژ، لەسەر راسپاردەی بەڕێزیان كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە، وتیشی: پرۆژەكان بە بودجەی 650 ملیۆن دینار جێبەجێدەكرێن و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی راپەڕین سەرپەرشتی دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد كە هەر لەسەر بڕیاری جێگری سەرۆك وەزیران، كاركردن بەشێوەیەكی خێرا لە پرۆژەكاندا بەردەوامە و لە ماوەیەكی 
نزیكدا تەواودەكرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان