ژمارەیەک کادری پارتی لە هەولێر هاتنە ناو ریزەکانی یەکێتییەوە

01:47 - 2024-10-17
کوردستان
222 جار خوێندراوەتەوە

لە هەولێر، ژمارەیەک گەنج و کادری پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندییان بە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کرد.
حاجی مەسیفی، لێپرسراوی ئەنجومەنی پشتیوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر پێشوازی لە گەنجەکان کرد و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا رایگەیاند، کۆمەڵێک گەنجی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندییان بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کردووە کە لە عەشیرەتی گۆرانن، بڕوایان بەوە هێناوە کە تەنها یەکێتی دەتوانێت رێڕەوی حکومڕانی راست بکاتەوە و خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکات و خۆشگوزەرانی بۆ کۆمەڵگە بهێنێت.
لای خۆشیانەوە گەنجەکان رایانگەیاند: ئیمە پارتی بووین و خاوەنی شەهیدین، بەڵام بەرنامە و رێبازی یەکێتیمان پێ راستە بۆیە پەیوەندیمان پێوەکرد و لەسەر رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال و کاک کۆسرەت بەردەوان دەبین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان