حەماس بە رەسمی کوژرانی یەحیا سنواری راگەیاند

11:19 - 2024-10-19
کوردستان
72 جار خوێندراوەتەوە

خەلیل حەییە، بەرپرسی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە، بە رەسمی کوژرانی یەحیا سنواری راگەیاند و وتی، لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ سوپای ئیسرائیل، یەحیا سنوار، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە کوژراوە.
حەییە لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوە دا کە یەحیا سنوار، لە دوای دەرچوونییەوە لە زیندان بەردەوام بوو لە کارەکەی و لە ئۆپەراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا"دا رۆڵێکی کاریگەری هەبووە، تاوەکو ئەو کاتەی کە بە دەستی سوپای ئیسرائیل کوژراوە.
جەختیشیان کردەوە، حەماس بەردەوام دەبێت لە چالاکییەکانی تاوەکو دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی لەسەر خاکی فەلەستین، کە قودس پایتەختەکەی بێت.
بەرپرسەکەی حەماس لە غەززە  ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو دەستدرێژی بۆ سەر غەززە و کشانەوەی تەواوەتی سوپای ئیسرائیل لێی و ئازادکردنی زیندانییەکانیان لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن، بارمتەکان ئازاد ناکەن.
پێشتر سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، رۆژی 16ی تشرینی یەکەم یەحیا سنوار، سەرۆکی بزووتنەوەکە لە رووبەڕووبوونەوەیەکی دەستەویەخەدا لە رەفەح، باشووری کەرتی غەززە کوژراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان