شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: دەنگدانی تایبەت سەرکەوتنی یەکەم بوو، بەرەو سەرکەوتنی دووەم

11:22 - 2024-10-19
کوردستان
126 جار خوێندراوەتەوە

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ سوپاسی هێزەكانی پێشمەرگە، پۆلیس و تەواوی هێزەكانی ناوخۆ و دەنگدەرانی تایبەت دەکات و دەڵێت: 
زۆر سوپاس بۆ هێزەكانی پێشمەرگە، پۆلیس و تەواوی هێزەكانی ناوخۆ و دەنگدەرانی تایبەت، ئێوە سەلماندتان بە دەنگدان پڕۆسەیەكی دیموكراسی جوان لە هەرێمەكەماندا بەڕێوەدەچێت.
لە هەمان كاتدا، سەلماندتان پشتوپەنای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن. ئەم هەنگاوەی ئێوە یەكەم سەركەوتنە و چاوەڕوان بن لە هەنگاوی دەنگدانی گشتیدا سەركەوتنی دیكە بۆ یەكێتی ببینن.
هاووڵاتیانی خۆشەویست، دەنگدەرانی ئازیز
ئێوەش وەك دەنگدەرانی تایبەت، بە هەمان گوڕوتینەوە وەرنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و ویژدانی خۆتان ئاسوودە بكەن، تا پێكەوە حوکمڕانی وەربگرینەوە.
دەنگدەرانی ئازیز
دەنگدانی تایبەت ئەو ئومێدەی زیاتر بەهێزكرد، كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە گوتاری هەڵبژاردندا بەرزی كردبوویەوە. بێگومان لە دەنگدانی گشتیشدا ئەو دڵخۆشییە دەبینن كە لە دەنگدانی تایبەتدا بینیمان. 
با پێكەوە رۆژی دەنگدان بۆ پاڵپشتی و درێژەدان بە ئایندەیەكی باشتر بۆ هەرێمەكەمان، بكەینە وێستگەیەك بۆ سەركەوتنی یەكجارەكی و هەولێر لۆ هەولێرییەکان.

بەرەو داهاتوویەكی روون

براتان 
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ

بابەتە پەیوەندیدارەکان