شێخ جەعفەر ژمارەیەک کۆمیتەی رێکخستنی سنووری سلێمانی بەسەرکردەوە

10:52 - 2024-10-19
کوردستان
230 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی(ی.ن.ک) هەریەک لە کۆمیتەکانی رێکخستنی پیرەمەگروون و بازیان و شێخ محێدین و کارێزە وشک و ئیبراهیم ئەحمەدی بەسەرکردەوە.

لە کۆی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوانەدا، هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن، دەستخۆشی لە کادرانی کۆمیتەکان کرد کە ماندوونەناسانە ئەرکەکانی سەرشانیان جێبەجێکردووە و هەوڵ و ماندووبوونیانی بەرزنرخاند و هیوای خواست ئاکامی هەوڵ و تەقەلاکانی هەڤاڵانی یەکێتی و جەماوەری کوردستان، هاتنەئارای بارودۆخێکی سیاسی و ئابووری ئەوتۆ بێت کە تێیدا کۆتایی بە ئازار و مەینەتییەکانی کۆمەڵانی خەڵک و ئەو قەیرانانە بێت کە ساڵانێکە بەهۆی ناکارامەیی حوکمڕانیی بەرۆکی دانیشتوانی هەرێم گرتووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان