رێبین ره‌حیم مسته‌فا ساڵی 1992 له قه‌زای پێنجوێن له دایكبووه و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له بواری ئابووریدا.
رێبین ره‌حیم به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: چوونم بۆ ناوی جیهانی راگه‌یاندن به هه‌ڵكه‌وت بوو، سه‌ره‌تای کارکردنم له راگه‌یاندن بۆ ساڵی 2016 ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌ره‌تا له راگه‌یاندنی ده‌زگای ته‌ندروستیی پێشمه‌رگه ده‌ستم به‌كار كردووه كه پێكهاتبوو له رادیۆ و رۆژنامه و ماڵپه‌ڕ، له هه‌رسێ به‌شه‌كه كارم ده‌كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا ماڵپه‌ڕه‌كه و رۆژنامه‌كه داخراوه و ته‌نها رادیۆكه‌ی ماوه.
وتیشی: ئێستا مۆنتێرم له رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان كه دایكی راگه‌یاندنی كوردییه له هه‌موو بواره‌كاندا، هه‌ربۆیه كاركردنم له رادیۆی گه‌لی كوردستان بۆ من شانازییه و ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌شه، چونك هه‌ر به ناوهێنانی بانگه‌واز بۆ ئازادیی كوردستان‌مان بیرده‌خاته‌وه، چه‌ندین نه‌وه پیر ده‌كات و خۆی هه‌ر به گه‌نجی ده‌مێنێته‌وه.
ئالان محەمەد جەزا