ماوەی 45 رۆژ بەردەوام بوو

خولی جامی مەڵبەندی رێکخستنی پێشمەرگە کۆتاییهات

11:47 - 2024-10-22
وەرزش
51 جار خوێندراوەتەوە

بەشی وەرزش و لاوانی مەڵبەندی رێکخستنی پێشمەرگە، خولێکی تۆپی پێی بۆ تیپەکانی 12 کۆمیتەی سنوری سلێمانی رێکخست و خولەکەش بە (خولی جامی مەڵبەندی رێکخستنی پێشمەرگە بۆ ساڵی 2024) – ەوە، ناونرا.
لەم خولە دا، 200 یاریزان و راهێنەر و سەرپەرشتیار بەشداربوون، ماوەی 45  ڕۆژی خایاند، ڕۆژی 16/10/2024، یاری کۆتایی لە نێوان هەردوو تیپی کۆمیتەی 38  - ی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و کۆمیتەی 42 –ی لیوای 30 –ی وەزارەتی پێشمەرگەدا کرا، یارییەکەش بە ئامادە بوونی فەرماندە سەربازی و ئەمنییەکان بەڕێوەچوو، تیپی کۆمیتەی 38 توانی یارییەکە بباتەوە و نازناوی پاڵەوانی خولی جامی مەڵبەندی ڕێکخستنی پێشمەرگەی بۆ ساڵی 2024 بە دەست هێنا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان