پێنج كتێب بۆ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی شەقامی كەركوك چاپ دەكرێت

12:03 - 2024-10-22
هەمەرەنگ
39 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شەقام كە بڕیارە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو لە كەركوك بەدروشمی (پێكەوەژیان) بەڕێوەبچێت، پێنج كتێبی تایبەت بە شانۆی شەقام بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی بەچاپ دەكرێت.
لەو بارەیەوە نەژاد نەجم بەڕێوەبەری فێستیڤاڵەكە بە دوالاپەڕەی وت: هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شەقامی كەركوك تەنها نمایش و گۆرانی و  هەڵپەڕكێ و پانێڵ نییە، بەڵكو پێنج كتێب بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی بەچاپ دەگەیەنین بۆ نووسەرانی بواری شانۆ، ئەو كتێبانەش بریتین لە شانۆی سەر شەقام لە نووسینی نیهاد جامی، كتێبی (دونیا) لە نووسینی مەریوان زەنگەنە، كتێبی (مسرح الشارع والخلط الشائع ومقاربة مفاهیمیة) لە نووسینی نووسەر و رەخنەگر(حسام الدین مسعد) كتێبی  شانۆی شەقام و داستانی لە بزاڤی شانۆی كوردیدا لە نووسینی نووسەر و شانۆكار د. كەیفی ئەحمەد و
د. ژیلۆن تاهیر، كتێبی توێژینەوەی هاوچەرخ لە شانۆی شەقامدا لە نووسینی نووسەران و رەخنەگران
د. كەریم خنجر و د. منتهی تاریق و د. كەیفی ئەحمەد.
نەژاد نەجم ئاماژەی بەوەشكرد كە فێستیڤاڵەکە لایەنی زانستی و ئەكادیمی شانۆی شەقام دەوڵەمەند دەكات و ساڵانە دەیان كتێب و توێژینەوە بە چاپ دەگەیەنێت .
رزگار شوانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان