شكستەكانی بنەماڵەی شادماڵ

12:06 - 2024-10-22
هەمەرەنگ
49 جار خوێندراوەتەوە

نووسەر و رۆماننووس كاروان عومەر كاكەسوور نوێترین رۆمانی خۆی بەناوی(شكستەكانی بنەماڵەی شادماڵ) بڵاودەكاتەوە، رۆمانەكە بە تیراژی 100 دانە لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپ كراوە.
لە رۆمانەكەدا هاتووە، گرفتی گەورە كاتێك سەرهەڵدەدات كە كۆگا و عەمبار نامێنن، تا پەلامار بدرێن و دەرگەیان بشكێنرێت، چونكە ئەودەم هەر بە راستی شیرازەی كۆمەڵ تێکدەچێت و زیانێكی بێ ئەندازەی بەردەكەوێت، چونكە كاتێ بە تووڕەیی پەلاماری خۆراك دەدرێت، بەشێكی زۆری خۆراكەكە بە فیڕۆ دەچێت.
روانین بۆ خۆراك، وەك دۆست نا، بەڵكو بە شێوەی دوژمن، مرۆڤ كاتێ پەلاماری خۆراك دەدات بۆ ئەوەی تۆڵەی لێ بكاتەوە، نەوەك برسێتیی خۆی پێ بشكێنێت.
ناسك فەتاح 

بابەتە پەیوەندیدارەکان