ئێسك و پروسكی نەهەنگێكی 41 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر

12:10 - 2024-10-22
هەمەرەنگ
52 جار خوێندراوەتەوە

زانكۆی مەنسورەی میسر ناوی لە كتێبی گینیسدا تۆماركرا، بەهۆی دۆزینەوەی ئێسك و پروسكی نەهەنگێكەوە، كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ 41 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر و بە بچووكترین نەهەنگیش ناسراوە.
هیشام سەلام سەرۆكی گیاندارە بڕبڕەدارە بەبەردبووەكان لە زانكۆی مەنسورە لەو بارەیەوە رایگەیاند: ئێسك و پروسكی ئەو نەهەنگە لە ساڵی 2018دا دۆزراوەتەوە، بەڵام دوای ئەوەی لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت، تەمەنی مێژوویی 41 ملیۆن ساڵە، لە كتێبی گینیسدا تۆماركرا.
ئێسك و پروسكی نەهەنگەكە ناونرا (توتسیتس) و ناوەكەشی لە ناوی فیرعەون (توت عەنخ ئامون)ەوە وەرگیراوە، ئەویش بە بۆنەی تێپەڕبوونی 100 ساڵ بەسەر دۆزینەوەی گۆڕەكەیەوە.

ئا: كوردەوان محەمەد سەعید
RT

بابەتە پەیوەندیدارەکان