پێشانگەی نێودەوڵەتیی كشتوكاڵ لە سلێمانی

12:12 - 2024-10-22
هەمەرەنگ
46 جار خوێندراوەتەوە


بۆ چوارەمین جار پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، كۆمپانیا ناوخۆیی و جیهانییەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی خۆراك  كۆدەكاتەوە.
لەو پێشانگەیەدا كشتوكاڵی رووەكی و ئاژەڵی، ئامێر و تەكنۆلۆجیای سەردەم، پیشەسازییەكانی بەرهەمهێنانی خۆراك،
پەلەوەری، سامانی ماسی، بەرهەمە ئاژەڵییەكان، بەروبومی دانەوێڵە و هەویرەمەنییەكان، شیرەمەنی، بەرهەمە لەقوتونراوەكان، خانووی پلاستیكی، ئامێر و كەرەستە كشتوكاڵییەكان، پەین و دەرمان و  خۆراكی زەوییە كشتوكاڵییەكان، كەرەستەی ئاو و ئاوەڕۆی كشتوكاڵی نمایش دەكرێت. بابەتەكان، لەگەڵ هەموو ئەو بابەت و بەرهەمانەی تایبەتن بە كشتوكاڵ  لەم پێشانگەیەدا لە 19 بۆ 22/12/2024 نمایش دەكرێت.
ئاسك فەتاح

بابەتە پەیوەندیدارەکان