عوسمان میروەیس دەنگە زوڵاڵەكەی گەرمیان

12:33 - 2024-10-22
هەمەرەنگ
50 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند عوسمان عەبدولكەریم محەمەد ناسراو بە عوسمان میروەیس لە دایكبووی كەلارە و دەرچووی پەیمانگەی كۆمپیوتەرە و ئێستا لە وڵاتی كەنەدا دەژی. 
هونەرمەند عوسمان میروەیس بە دوالاپەڕەی وت: لە ساڵی 2005 ەوە دەستم بە گۆرانی وتن كردووە و جگە لە گۆرانی وتن شارەزاییم لە كاری فۆتۆگرافیدا هەیە. 
وتیشی: یەكەمین بەرهەممم كلیپی (سەلمە) بووە و 9 گۆرانیم هەیە كە كلیپم بۆ سیانیان كردووە و بەشداریم لە چەندین كۆنسێرت و ئاهەنگ لە كوردستان و دەرەوەی كوردستان كردووە و تا ئێستا لایف میوزیكم نەكردووە و زیاتر كەیفی بە ستایلی گۆرانی كلاسیكە.  
هونەرمەند عوسمان میروەیس لە كۆتاییدا وتی: بە هۆی دووركەوتنەوەم لە كوردستان ماوەیەكە لە هونەر دابڕاوم و هەنووكە بەرهەمێكی نوێم تۆماركردووە و بەمزووانە كلیپی بۆ دەكەم. 
 ئالان محەمەد جەزا 

بابەتە پەیوەندیدارەکان