سەمیرە ئەلخەیات شێوەكاری كەركوكی بۆ کوردستانی نوێ :

لە بەرهەمەكانمدا رێبازی ئینتیباعی كلاسیكیم وەرگرتووە

10:54 - 2024-10-23
هەمەرەنگ
33 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی شێوەكاری كەركوك، خاتوو سەمیرە ئەلخەیات بەردەوامە لە بەشدارییەكانی لە پێشانگە ناوخۆیی و دەرەكییەكانیدا و رۆڵی بەرچاوی نواندووە لەم بوارەدا.
خاتوو سەمیرە ئەلخەیات بە دوالاپەڕەی وت: تا ئێستا لە هەشت پێشانگەی تایبەتدا بەشدار بووم، گرنگترینیان پێشانگەی گەلەری (وێزگە) كە لە بەغدا بەڕێوەچووە، هەروەها بەشدارییم كردووە لە وڵاتانی میسر و تونس و ئەردەن و فەڕەنسا، وتیشی: رێبازی ئینتیباعی كلاسیكیم گرتۆتەبەر لە چوارچێوەی كارە هونەرییەكانمدا.
سەمیرە ئەلخەیات ئەوەشی خستەڕوو كە كاتێ تابلۆیەك دەکێشم هەست بە دڵخۆشییەكی بێوێنە دەكەم.
جێگەی ئاماژەیە شێوەكار سەمیرە ئەلخەیات هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە زمانەكانی ئەدەبی ئینگلیزی و فەڕەنسی و ئەندامە لە كۆمەڵەی شێوەكارانی عیراق و سەندیكای هونەرمەندانی عیراق .

رزگار شوانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان