دوو بەرهەمی دیمەن عەبدوڵڵا

11:03 - 2024-10-23
هەمەرەنگ
35 جار خوێندراوەتەوە

تۆنە جیاوازەكان لە رۆمانی (بەندەر فەیلی) بەختیار عەلی، توێژینەوەیەكی زانستی و ئەدەبییە كە دیمەن عەبدوڵڵا ساڵح-ە، كە چاپخانەی پاندا بە تیراژی 500 دانە چاپی كردووە. كتێبەكە لە سێ بەش پێكهاتووە كە نووسەر بە وردی باسی لە چەمك و زاراوە و پێناسەی تۆن و ئاواز و هێز و رەگەزە پێكهێنەرەكانی تۆن و هەروەها جۆرەكانی تۆنی كردووە لە رۆمانی بەندەر فەیلیدا.
شێوازەكانی گێڕانەوە لە رۆمانی (داگیركردنی تاریكی) بەختیار عەلی، كتێبێكی دیكەی خاتوو دیمەن عەبدوڵڵا ساڵح -ە كە چاپخانەی پاندا بە تیراژی 500 دانە چاپی كردووە.
كتێبەكە توێژینەوەیەكی زانستی و ئەدەبییە و پێكهاتووە لە چەند بەشێك تێیدا نووسەر باس لە چەمك و زاراوە، ئەرك و گرنگی و شێواز و جوانناسی و وەسف و دیالۆگی بێدەنگ و راستەخۆ و ناڕاستەخۆی دیالۆگ و شێوازە درامی و مونتاجی و رەمزی گێڕانەوە دەكات.
جەواد حەیدەری 

بابەتە پەیوەندیدارەکان