لە نیودەلهی، تیپی هونەری میللی سلێمانی نمایشێکی هەڵپەڕکێی پێشکەشکرد

09:24 - 2024-11-27
کوردستان
154 جار خوێندراوەتەوە

لە میانی بەشداریکردنی لە خولی هەشتەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هیندستان بۆ میوزیک و سەمای فۆلکلۆری گەلان، ئەمڕۆ لە نیودەلهیی پایتەختی هندستان تیپی هونەری میللی سلێمانی چەند تابلۆیەکی هەڵپەڕکێی کوردی نمایشکرد.

فێستیڤاڵەکە بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان، جەعفەر جەوهەر و جێگری باڵیۆزخانەی عێراق لە نیودەلهی، عودەی حاتەم محەمەد و گەورە بەرپرسانی بواری فەرهەنگ و کولتووری هیندستان و باڵیۆزی ژمارەیەک لە وڵاتانی بەشداربوو بەڕێوەچوو.

تیپی هونەری میللی سلێمانی وەک یەکێک لە بەشداربوانی فێستیڤاڵەکانی ئەمساڵی بواری کولتوور و میوزیک و هونەر بەشداری کردووە و دوای نمایشی ئەمڕۆی بڕیارە لە چەند فێستیڤاڵێکی دیکەی هەرێمەکانی هیندستان بەشداری بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان